riklam

رۆژی ژنان لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان

ژنان‌ 04:19 PM - 2021-03-08
.

.

لە شارەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و کفری و قەزای شارەزور و چەندین شار و شارۆچکەی تر لە چەندین مەراسیمی جیاوازدا یادی رۆژی جیهانی ژنان کرایەوە و چەندین کارو چالاکی ژنان نمایشکرا.

تۆڕی پەیامنێرانی PUKmedia چالاکییەکانیان بۆ گواستینەوە....

کفری.....

لەکفری ولەبەردەم کۆمیتەی ژنانی کفری بەبۆنەی 8ی مارس-وە پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەند شێوە حسێن کرایەوە کە زیاتر لەبیست تابلۆی شێوەکاری نمایشکرد.

گەرمیان....

بەبۆنەی 8مارس لەزانکۆ گەرمیان گروپی دەست رەنگینی کچانی رزگاری کارە دەستیەکانیان نمایشکرد.

هاوکات لەلایەکی ترەوە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان و مامۆستایانی ئاینی ۆرکشۆپێک ئەنجام درا لەسەر رێژەی جیابونەوە وتوندوتیژی ئەنجام درا.

شارەزوور....

لەقەزای شارەزوور چەند چالاکییەک ئەنجامدرا کە بریتی بوون لەکاری دەستی و چنین و تابلۆ و خواردنی کوردەواری کە 30 ژن بەژداربوون لەم چالاکییەدا بەکۆمەڵیک کاری دەستی .

هەڵەبجە......

لە مەڵبەندی  9ی ڕێکخستنی شارەزووریش جێگری مەڵبەند کە ژنە لەگەڵ کارمەندە ژنەکانی تری مەڵبەند بە جلی کوردییەوە دەوامیان کرد و رۆژی ژنانیان پیرۆز کرد.

هەولێر.....

هاوكات هەر ئەمڕۆ 8ی 3ی 2021 لەكافتریای نازدار حەیران لەهەولێر لەیادی 8 مارسدا رۆژی ژنان كۆڕێك بۆ شیعرخوێندنەوەی بۆ ئەو یادە بەڕێوەچوو كە سێ ژنە شاعیر هەریەك لەسەروین دەروێش، كۆسرەت ئەحمەد، گوڵێ سەلیم.

لەكۆڕەكەدا هەریەكەیان چەند پارچە شیعرێكیان بۆ ئەو یادە خوێندەوەو كەمانچەژەن مەجید خۆشناویش چەند پارچە مۆسیقایەكی پێشكەشكرد.

PUKmedia پەیامنێرانمان

 

158281059_3589711401253320_4276275744744139465_n.jpg

158286236_2917178581940614_4402430138864656071_n.jpg

158161336_188452369721837_4590888028011013143_n.jpg

158278668_450396779373821_4711055822529171321_n.jpg

158304493_283280736469755_7421324550828756066_n.jpg

159152684_262753938669700_7301001884943408090_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket