هاوسەرۆكی یەكێتی: ژنان نمونەی بێ وێنەی فیداكاری و قوربانیدانن لە مێژوودا
ی.ن.ک 03:19 PM - 2021-03-08.
پەیامی لاهور شێخ جەنگی بە بۆنەی ٨ مارس رۆژی جیهانی ژنان
٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژن پیرۆز دەكەم لە دایكم و تەواوی دایكانی كوردستان، كە نمونەی بێ وێنەی فیداكاری و قوربانیدانن لە مێژوودا. دایكان و خوشكانی كورد ئەو فیداكارە گەورانەن، كە بە شەونخونی، ماندووبوون و، بێ پشوودان و بێ گلەیی، بێ چاوەڕوانیی هیچ پاداشتێك، بۆ گۆشكردنی رۆڵەكانیان هەزاران هەوراز و نشێوی سەختیان بڕیوە، روویداوە كە بە تەنها جێگەی خاڵیی باوكی پێشمەرگە، برای شەهید، رۆڵەی زیندانی و ئاوارەو، ماندووی ژێر دەستی كار و بێگاری و، نەخۆشی و، چەوساوەی دەست نایەكسانی، بۆ مناڵە پڕ ترس و هیوا و نیگەرانییەكان پڕكەنەوە، روویداوە كە بەجەرگی سووتاو، چرای رۆشنی ماڵ بوون، و روویداوە كە لەژێر دەواری نایەكسانی و ئازاری دەرونی و جەستەیی دەست بەهای كۆندا، كۆڵەكەی مانەوە و خۆڕاگریی خێزان و ژیان بوون.
٨ی مارس ، لە هێرۆ خان پیرۆز دەكەم كە هەمیشە بۆ من وەك دایكێك بوەو هیچ جیاوازییەكی نەكردوە لە نێوان من و كوڕەكانی، نمونەی ژنێكی بەهێزو كاریگەرە، جێ دەستی لەپێشخستنی سەرجەم بوارەكاندا هەیە، بە تایبەت پشتیوانی كردن و سەرخستنی ژنانی كورد.
٨ی مارس پیرۆز دەكەم لە هاوژینەكەم، كە ژیانی خۆی بۆ پاراستنی خێزان و ئەركی وردو سەختی گۆشكردنی مناڵەكان تەرخان كرد و پەروەردەكردنیانی، بە دڵ و گیان گرتە ئەستۆ و لەپێناو ئێمە، قوربانیی گەورەی بەخۆی دا. پیرۆزبایی دەكەم لە تەواوی ئەو هاوسەرە بوێرانەی كوردەواری، كە لەگەڵ پاراستنی بەها بەرزەكان، مناڵانیان بە هۆشیاری و دڵسۆزی و لێبوردەیی و نیشتمانپەروەریی گۆش دەكەن و، لەهیچ هەوڵێك بۆ پاراستنی گەرموگوڕیی خێزانەكانیان سڵناكەنەوە.
٨ی مارس لە كچەكەم پیرۆز دەكەم، كە وەك هەر كچە كوردێكی سەلار، بەدوای فێربوون و زانست و زانینەو، بەهیوام لەگەڵ كیژۆڵەكانی تری ئەم گەلە، ببنە تەواری سەربەرزی ئازادیخواز و رۆژێكی نزیك، بەمافی سەربەخۆیی بگەن. بۆیە ئەم یادە پیرۆز دەكەم لە كچە ئازا و ئازادەكانی كوردستان، لە پێشمەرگە و فیداكارەكانیان، دڵنیابن هیوای زۆرم پێتانە كە بتوانن شان بەشانی رۆڵە بەجەرگەكانی ئەم گەلە، بە زیندووێتی و كارایی و هەست و نەستی بەرزی خۆتان، كۆمەڵگەیەكی داهێنەر، پڕ لە گەشە و، نیشتمانێكیی زیندوو، ئاوەدان و ئازاد بەرهەم بێنن.
خەباتی پیرۆزی ژن لە پێناو ئاشتی و ئازادی و یەكسانی دا، ئەو رێبازە ئینسانیەیە كە ئایینە ئاسمانییەكان و، یاسا و رێسا مرۆییەكان رێزی دەگرن و، بانگەشەی سەرخستنی دەكەن. لەم سۆنگەیەوە و لە چوارچێوەی بیروباوڕە چەسپاوەكانی سۆسیاڵ دیموكراسی و بیرە پێشكەوتنخوازەكەی شۆڕشی نوێ، یەكێتییەكەتان بەرگریكردن لە مافی ژن، رەخساندنی دەرفەت بۆ گەشەكردن و پێشكەوتنی لە كۆمەڵدا بە ئەركی خۆی دەزانێت. لێرەوە، هەر خەباتێك بۆ پاراستن و بەهێزكردنی پێگەی ژن لە كایەی گشتی دا بەرز دەنرخێنم، هیوادارم ژنان و كچانی كوردستان، لە بوارەكانی سیاسەت و زانست و هونەر و رۆشنبیری و بەڕێوەبردندا پێشەنگ بن.
داواش دەكەم تەوارە بەرزە فڕەكانی كوردستان، بە ورە و وزەی نەبڕاوەی شۆڕشگێڕانە، قۆڵی هیممەت هەڵبماڵن و لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دا، جڵەوی بەرەوپێشبردنی دۆزە رەواكەیان بگرنە دەست.
ئێمەش لە سەرۆكایەتیی یەكێتی، بێ دوودڵی، بۆ هەموو هاوكاری و پشتیوانییەك ئامادەین كە ببێتە هۆكاری گەشەی پێگەی ژن لەناو یەكێتی و كۆمەڵی كوردەواریدا.
پیرۆز بێت رۆژی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی خەبات بۆ پاراستن و گەشەپێدانی مافەكانی ژن
٨ی مارسی ٢٠٢١
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25