ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 8-3-2021 به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان د.میران محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوت مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و فه‌همی بورهان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان و ژینۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و (NGO)كان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و كادرانی مه‌كته‌ب، خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر ژنان و كچانی رێكخراوه‌كان و باره‌گای مه‌كته‌بدا دابه‌شكرا.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كه به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، لێپرسراوی مه‌كته‌ب وته‌یه‌كی پێشكهشكردو رایگه‌یاند، ئێمه وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ره‌تای دروستبوون و دواتریش ده‌ستپێكردنی خه‌باتی چه‌كداری و رێكخراوه‌ییدا، رۆڵی به‌رچاوو گه‌وه‌ره‌مان داوه به‌ژنان، ژنانیش به‌تواناو لێهاتویی خۆیان توانیویانه پێگه‌ی گرنگ و گه‌وره له‌ناو یه‌كێتیدا بۆ خۆیان ببه‌ن و جێ په‌نجه‌یان دیاری بكه‌ن، هه‌تاوه‌كو ده‌گات به‌راپه‌ڕین و حكومڕانی خۆبه‌خۆی كوردستان و به‌ڕێوه‌بردنی دام و ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان.
دواتر ژینۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و (NGO)كان، له‌وته‌یه‌كیدا باسی له‌و ههنگاوانهكرد كه پێویسته بنرێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ژنان و كچانی كوردستان و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، پێویسته رێكخراوه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری ژنان و كچان و پێشنیاریان هه‌بێت بۆ حكومه‌ت و حزب، هه‌روه‌ها ده‌بێت رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه هه‌ن بۆ خزمه‌تی ژنان، ووتیشی، ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا هه‌وڵه‌كانتان به‌و ئاڕاستهیهبن كه چیتر كۆتا له‌هیچ شوێنێك بۆ ژنان قبوڵنه‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌و ماندوبوونه‌ی هه‌تانه پۆست و پایه‌ی خۆتان وه‌ربگرن.
له‌كۆتایشدا فه‌همی بورهان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان، كه چالاكییه‌كه له‌لایه‌ن بۆرده‌كه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه ئاماده‌كرابوو، خۆشحاڵی خۆی به‌مجۆره چالاكییانه پیشانداو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، زیاتر گوێ له‌خواستی ژنان و كچاندهگرین، ئێوه‌ش به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌ب و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، زیاتر تێكه‌ڵ به‌ژنان و كچانی كۆمهڵگهببن و گرفت و داواكانیان بگه‌یه‌نن و ئێمه‌ش بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك هاوكارو پشتیوان ده‌بین.
له‌كۆتایشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر ژنان و كچانی رێكخراوه‌كان و باره‌گای مه‌كته‌بدا دابه‌شكراو كۆتایی به رێوره‌سمه‌كه هێنرا.
PUKmedia
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافه‌تی
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی كرد
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...