riklam

هەڵەبجە.. هەوڵ دەدرێت ژنان لەناوەندەكانی بڕیاردا بەشداربن

ژنان‌ 12:04 PM - 2021-03-08
.

.

رێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەكانی ژنان، لەڕۆژی هەشتی مارس-دا گردبونەوەیەك ڕێكدەخات و داوا دەكات ژن بەشداری هەبێت لەناوەندەكانی بڕیار و پرۆسەی ئاشتی 

ڕەنگین سەلام ئەندامی ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەكانی ژنان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لای هەمووان ئاشكرایە توندو تیژی بەرامبەر ژنان و كچان پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤەو لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەشێوەی ئاشكراو دیار ئەنجام ئەدرێن و ئەنجامدەرانیشی بەبێ سزایەكی توند ئازادن كە ئەمە هۆكاری توندو تیژییەكانن 

وتیشی: ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی تەندروستی و ئابوری كەكاریگەری خراپی دروستكردوە لەسەر خێزانەكان، بەپێی ئامارەكان تووندو تیژییەكان زیاتر بڵاوبونەتەوە .

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە وەك ڕێكخراوەكەمان هەرلەسەرەتای دروست بوونی بۆ زەروریەتی مافەكانی ژن كار ئەكەین و داوا لەلایەنی پەیوەندیدار ئەكەین ، كار بكەن بۆ بەشداری ژن لە ناوەندەكانی بڕیار و پڕۆسەی ئاشتی و داواكاری نەهێشتنی سیستەمی جیاكاری ژنان لەكەرتی تایبەت و گشتیدا و گرنگی زیاتر بە ژنان بدرێت.

PUKmedia كۆسار مەحمود- فەرحان حەمەخان-هەڵەبجە

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket