فراكسیۆنی سەوز: پارێزەری مافە بەدیهاتووەكانی ژنان دەبین

فراكسیۆنی سەوز: پارێزەری مافە بەدیهاتووەكانی ژنان دەبین


8/3/2021 11:47:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، داكۆكی لە هەریاساو بڕیارێك دەكەین كە ژنان خوازیاری دەرچواندنین و پارێزەری ئەو مافانەش دەبین كە بەدیهاتوون .

دەقی پەیامەكە....

راگەیەنراوی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان لە هەشتی مارسدا

باهەشتی مارس بكەینە ستراتیژ بۆهەموو ڕۆژەكان لەم ناوچەیەیی ڕۆژهەڵاتدا، سەرەڕای هەوڵو تێكۆشانی بێوچان ، بۆبەدیهێنانی مافەكانی ژنان و بەرقەرار كردنی باڵانسی جێندەری ، وەك پێویستیەكی بنەڕەتی و سەرەكی هەر كۆمەڵ و وڵاتێكی دیموكرات ، بەڵام تائێستا نا دادی و ستەم بەرامبەر بە ژنان بەردەوامە ، تائێستا كەلتورو ڕفتارەكانی سەدەكانی ناوەڕاست نەك هەر برەوی هەیە ، بگرە هێزەكۆنە پارێزەكان هەرجارەی لەفۆرمێكا دەیانەوێت بەلێدان لە ژن پێشكەوتنەكانی كۆمەڵگا ڕابگرن و بەربەست لەبەردەم دروستبوونی كۆمەڵ و دەسەڵاتی مەدەنی و دیموكراتدا دابنێن ئەگەر چی هەشتی مارس وەك سیمبوول دانراوە بۆ وەبیر خستنەوەو سور بوون لەسەر مەسەلەی ژن و مافەكانی ژنان ، بەڵام لەم ناوچەیەو بەتایبەتی لە كوردستان ، پێویستمان بەوەیە تا ماوەیەكی درێژ هەموو ڕۆژێك بكەینە هەشتی مارس و تێیدا گفتوگۆی بەرهەمدارو خەباتی بێوچان بكەین بۆ ئەوەی ژن لەشوێن و پێگەی شایستەی خۆی دابێت لە ڕووی كۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی هتد...

بەداخەوە سەرەڕای تێپەڕ بوونی زیاتر لە چارەكە سەدە یەكیش بەسەر دەسەڵاتی حوكمەتی هەرێمدا ، هێشتا خاوەنی فەرهەنگ و یاسای مەدەنی نین كەلە ئاست خواست و خەونی ژنان دا بێت ، هێشتا هێزە سیاسیەكان هەنگاوی بوێرانە و هەڵوێستی لێبڕاوانە یان نییە لەمەڕدۆزی ژن .

بۆیە ئەركمانە نەك هەر لە هەشتی مارس دا ، بەڵكو لە هەموو ڕۆژو هەموو كاتێك دا پابەند بین بە ڕێز گرتن لە خەباتی ئازادیخوازانەی ژنان .

یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لەسەرەتاوە بەڕابەرایەتی مامی گەورەی كۆچكردومان بڕوای تەواومان بەوە هەبووە ، هەركۆمەڵگایەك ژن تێیدا سەربەست و ئازادنەبێت ، هەرگیز ئەوكۆمەڵگایە ناتوانێت پێشبكەوێت نەوەیەكی ئازاد و ئازا بەرهەمبهێنێت.

لەم سۆنگەیەوە ئێمە لە فراكسیۆنی سەوز بڕوا و سوربوونی خۆمان دوپات دەكەینەوە بۆ هەموو ئەو مافانەی ژنان كە تا ئێستا بە دی نەهاتون و لە پێشەنگی ئەوانەشدا دەبین كە داكۆكی لە هەریاساو بڕیارێك بكەین كە ژنان خوازیاری دەرچواندنین، پارێزەری ئەو مافانەش دەبین كە بەدیهاتوون .

ڕۆژی هەشتی مارس پیرۆزە لە تەواوی ژنانی كوردستان ، پێكەوە لە پێناو بنیادنانی كۆمەڵگەیەكی داد پەروەرو یەكسانیخواز، لەپێناو بەدیهێنانی باڵانسی جێندەری لەتەواوی سێكتەرەكانی كۆمەڵگاو حوكمڕانیدا 

 

فراكسیۆنی سەوز 

لەپەرلەمانی كوردستان

PUKmedia تایبەت

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر