riklam

ئاراس محەمەد ئاغا: یەكێتی بەدیهێنەری مافەكانی ژنان دەبێت

ی.ن.ک‌‌ 09:10 AM - 2021-03-08
.

.

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆك، بەبۆنەی رۆژی جیھانی ژنانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پەیامی ئاراس محەمەد ئاغا بەبۆنەی8ی مارس رۆژی جیھانی ژنان

بەبۆنەی رۆژی جیھانی ژنانەوە پیرۆزبایەكی گەرم ئاراستەی ژنانی كوردستان و جیھان دەكەم، ھیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم و پشتیوانی لە بەدیھێنانی خواست و داواكانیان دەكەین.

رۆژی ھەشتی مارسی ھەمو ساڵێك بە رۆژی جیھانی ژنان دانراوە، كە رۆژێكی پڕشنگدارە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا،ئەوەش دوای ساڵانێكی دورودرێژ لە خەبات و تێكۆشانی ژنان لەپێناو بەدەستھێنانی مافەكانیان. 

بێگومان ژنانی كوردستان شانبەشانی پیاوان رۆڵی گرنگ و كاریگەرییان ھەبوە ھەر لە كۆڕی تێكۆشان دژی زوڵم و داگیركاری كە خاوەن مێژوییەكی پڕ سەروەرین، تا دەگاتە ھەوڵ و چالاكی و رۆڵی كارایان لە حكومڕانی و كایە جیاوازەكانی سیاسی وئابوری و پەروەردەیی و رۆشنبیری.

لەم بۆنەیەدا وێڕای بەرز نرخاندنی خەبات و تێكۆشانی ژنانی كوردستان، ھاوكات ( ی ن ك ) پشتیوانیی تەواویان دەبێت  لە بەدیھێنانی ماف و خواستەكانیان و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی .

دووبارە پیرۆزبێت ئەم یادە ھەمیشە سەربەرزە سەركەوتووبن 

 

ئاراس محەمەد ئاغا 

ئەندامی سەركردایەتی ی ن ك 

لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆك

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket