riklam

سلێمانی.. باخچەی خاتوو ناهیدە سۆفی دەكرێتەوە

ژنان‌ 07:40 PM - 2021-03-07
.

.

ئەمڕۆ 7ی 3ی 2021 بەئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەك كەسایەتی و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان لە سلێمانی، لەسەر راسپردەی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، باخچەو چوار ریانی فامیلی مۆڵ لەشاری سلێمانی كرا بەناوی خاتوو (ناهیدە سۆفی)یەوە.

 مەراسیمەكە بەوەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، دواتر لەوتەیەكدا حاكم قادر  باسی لە رۆڵی خاتوو ناهیدە كرد وەك ژنێكی بوێرو ئازا و شۆڕشگێڕ كە لە چلەكانی سەدەی رابردوودا بۆتە نمونە بۆ ژنانی سلێمانی . 

 دواتر نوێنەری لایەنە سیاسییەكانیش لە وتەكانیاندا پێزانین و دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی بۆ ناونان و سەوزكردنی ئەم باخچەیە بەناوی خاتوو ناهیدەوە . 

سەبارەت بە قۆناغەكانی سەوزكردنی باخچەكە، كامەران حەمە ساڵح بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: دوای ناولێنانی باخچەكە بەناوی ژنێكی تێكۆشەری وەك ناهیدە سۆفی-یەوە لە قۆناغی دووەمدا هەوڵی دیزاینكردن و سەوزكردن و دروستكردنی پەیكەرێكیش دەدەین لە باخچەكەداو لەداهاتوودا وەك باخچەیەكی جوان پێشكەشی سلێمانی دەكەین. 

ناهیدە سۆفی سیمبولی راپەڕینەكەی ساڵی 1948ی سلێمانییە كە وەك ژنێكی بوێر رۆڵی هەبووە لەو خۆپیشاندانەداو پێرەمێردی شاعیر ئیلهامی نوسینی شیعری (نەورۆز ) لە بوێریی ناهیدە سۆفییەوە وەرگرتووەو لە دێڕێكی شیعرەكەدا ناهیدە سۆفی وەك نمونەی ژنی ئازا دەهێنێتەوەو دەڵێت: تا ئێستا رووینەداوە لە تەئریخی میللەتا ،قەڵغانی گوللە سنگی كچان بێ لەهەڵمەتا.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق – سلێمانی 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket