riklam

نزیكه‌ 40 ساڵه‌ سه‌رقاڵی كاری تۆمارگایه‌

هەمەرەنگ 06:52 PM - 2021-03-07
.

.

نیهاد سیجاد ئه‌و هاووڵاتییه‌ی قه‌زای كه‌لار كه‌ ماوه‌ی 40 ساڵه‌ بێ دابڕان سه‌رقاڵی كاری تۆمارگای گۆرانی و ڤیدیۆیه‌.

له‌ باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه‌ نیهاد سیجاد به‌PUKmedia ی  ڕاگه‌یاند: له‌ ساڵی 1970 كاستێتی گۆرانی كڕیوه‌و وه‌ك یادگاری و ئه‌رشیف لای خۆی هێشتویه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا ئه‌رشێفی هه‌موو گۆرانییه‌كانی هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ده‌نگه‌جیاوازه‌كان له‌ فارسی و توركی و هیندی و ئینگلیزی.

نیهاد ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ ئه‌رشیفم هه‌یه‌ جێگای نابێته‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌مدا و هه‌موو جێگاكانی ماڵه‌كه‌ی كاسێته‌ ، ئاشكراشیكرد ئاره‌زووی له‌ هه‌موو گۆرانیه‌كانه‌ رۆژانه‌ به‌ده‌م گوێگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاوازه‌كه‌ گۆرانییه‌كان ده‌ڵێته‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكرد كه‌پڕ ئه‌رشیف ترین كه‌سه‌ له‌ناوچه‌كه‌، وتیشی: راسته‌ ئه‌م جێگایه‌ بژێوی ژیانم دابین ناكات، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ خولیایه‌كی منداڵیه‌مه‌ بۆیه‌ به‌رده‌وامم و ده‌سته‌به‌رداری نابم.

نیهاد سیجاد له‌ دایك بووی ساڵی 1964 ی خانه‌قینه‌و له‌ ئێستادا دانیشتووی قه‌زای كه‌لاره‌.

 PUKmedia زمناكۆی یه‌حیایی/ كه‌لار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket