riklam

هاوسەرۆكی یەكێتی: بینینی كەسوكاری شەهیدان و چیرۆكی رۆڵەكانیان تەزو بەلەشدا دەهێنێت

ی.ن.ک‌‌ 05:25 PM - 2021-03-07
.

.

ئەمڕۆ 7ی 3ی 2021 لەساڵیادی راپەڕینە مەزنەكەی شاری سلێمانی و لە مۆزەخانەی نیشتمانی (ئەمنەسورەكە)، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پێشانگای ئەلبومی دایكی سەروەرانی كردەوە.

لەو مەراسیمەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیی ئامادەیبوون، لاهور شێخ جەنگی لە نزیكەوە لە زاری كەسوكاری شەهیدان و دایكە سەروەرو مەزنەكانیانەوە گوێی لە چیرۆكی ناخ هەژێنی شەهید بوونی هەزاران رۆڵەی ئەم نیشتیمانە گرت كە لە پێناو ئازادی و  سەربەستی كوردستان رووبارێك خوێنیان بەخشی و ئەمرۆیان بۆ بەرهەم هێناوە.

لە میانی گفتوگۆ لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: ئەو دایكە جەرگ سوتاوانەی كە هەریەكەیان زیاد لە سێ رۆڵەی خۆیان پێشكەش بە كوردستان كردوەو لە ئەلبومی دایكی سەروەراندا تۆماركراون، شانازییەكی گەورەیان بۆ  بەزیندویی هێشتنەوەی شەهیدەكانیان و یەكێتییەكەیان تۆماركردوە كە مێژوو هەمیشە بەگەورەیی باسیان دەكات و ئێمە و مانانیش  بەردەوام شانازییان پێوە دەكەین و لە ئاست نەمری و فیداكارییان سەریان بۆ دادەنەوێنین.

راشیگەیاند: وەفاداریی بۆ دایكی سەروەران و ئاسودەكردنی رۆحی شەهیدەكانمان، درێژە پێدانە بەڕێبازە پیرۆزەكەیان و پارێزگاریكردنە لە ئازادی و بەها باڵاكان و دەستكەوتەكانی راپەرین و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و گەشەپێدان و بەهێزكردنی یەكێتییی.

هاوكات لاهور شێخ جەنگی لە دەفتەری یادگارییەكاندا یاداشتێكی تۆماركردو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بینینی كەس و كاری شەهیدان و گێرانەوەی چیرۆكی شەهیدبوونی رۆڵەكانیان تەزوی بە لەشدا هێناو هانیداین كە زیاتر تێبكۆشین بۆ بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدەكانمان.

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان سوپاسی بۆردی ئەرشیف و مێژوویكرد لە مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاریی  و سوپاسی خاتوو ئەمیرە محەمەدی كرد بۆ كۆكردنەوەو ئامادەكردنی  ئەلبومی دایكی سەروەران.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket