ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌موو كه‌س له‌ سیاسه‌تی یه‌كێتی تێناگات

ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌موو كه‌س له‌ سیاسه‌تی یه‌كێتی تێناگات


7/3/2021 14:07:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكه‌ كه‌ به‌رچاوی ڕوونه‌ و پێی وایه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پڕۆسه‌ی سیاسی وجودی هه‌بێت.

ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌ن یه‌كه‌م له‌ سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی تێناگه‌ن و دووه‌میش له‌ سیاسه‌ت تێناگه‌ن ئه‌گینا سیاسه‌ت له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناو كایه‌كه‌دا بی بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی بكه‌یته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ به‌شداریكردنی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عراق و به‌شداریكردن له‌ هه‌ر كایه‌كی سیاسی و ئیداره‌ و خۆجێیه‌كان له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و بادینان بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ و ئامانجه‌كانی خۆیه‌تی كه‌ دوای 30 ساڵ له‌ ڕاپه‌ڕین خه‌ڵكی كوردستان له‌ڕووی سیاسی و ئیداری و فه‌رهه‌نگییه‌وه‌ به‌شی ئه‌وه‌ گه‌شه‌یان كردووه‌ و پێویستیان به‌ جۆرێك حوكمڕانی دیكه‌ هه‌یه‌، حوكمڕانییه‌كه‌ كه‌ مه‌ركه‌زی نه‌بێت و له‌سه‌ر بنچینه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌ت بینات كرا بێت، حوكمڕانییه‌ك له‌ دیموكراسی خواره‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبێكی هه‌ڵقوڵاوی میلله‌ته‌كه‌مان وه‌ك هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان پشتی به‌وان به‌ستووه‌ و پشتی به‌ بێگانه‌ نه‌به‌ستووه‌و پێی وایه‌ گه‌لی كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌ی پێبكرێ و په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكرێ، ڕێكخستنه‌كانی ببوژێته‌وه‌ و به‌گه‌شێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین سه‌ربخات ، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ هه‌مان ڕۆح و تین و تاوی سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین باوه‌ڕی به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی هه‌یه‌ و باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ میلله‌تی كورد ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌وه‌ حوكمڕانی خۆی بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌م تێڕوانینه‌وه‌ سه‌یر ده‌كات و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ داوای پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی ده‌كه‌ن بۆ خویان وا ناكه‌ت و ده‌كه‌ینه‌ كورده‌ غیره‌ته‌، ئه‌ی بۆ له‌ حكومه‌تی عیراقی ناكشێنه‌وه‌، كه‌ ده‌یان خیتابی توندیان به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌تی عیراقی هه‌یه‌.

حكومه‌تی عیراقی ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه‌ به‌وه‌ ئیتهامی ده‌كه‌ن كه‌ حكومه‌تی داگیركه‌ره‌، كه‌ دێته‌ سه‌ر مه‌كاسب و ده‌ست و پۆست و ئه‌وانه‌، شه‌ڕ له‌ سه‌ر سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیر و مودیر عام ده‌كه‌ن. سیاسه‌تی یه‌كێتی دووفاقی نییه‌ وه‌ك حزبه‌كه‌ی به‌ڕێز ئاری هه‌رسین. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رچاوی ڕوونه‌، سیاسه‌تی ڕوونه‌، ئاشكرایه‌ پێی وایه‌ بۆ سه‌رخستنی پرۆگرامه‌كانی ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌ كایه‌كه‌دا وجودی هه‌بێت، له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و له‌ كایه‌ و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ كوردستان و عیراق وجودی هه‌بێت.

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر