سه‌وزه‌ فرۆشم، سه‌رم به‌رزه‌

سه‌وزه‌ فرۆشم، سه‌رم به‌رزه‌


7/3/2021 11:31:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئای كه‌ سه‌ربه‌رزیه‌ له‌گه‌ڵ كاروانێك رێگه‌ت گرتبێته‌ به‌ر كه‌ سه‌رقافڵه‌ی ئه‌و كاروانه‌ قسه‌ی دڵی سه‌وزه‌فرۆش و كاسبكار و هه‌ژاره‌كان بكات.

ئاخر تۆ كه‌ كۆیله‌ی چۆن له‌و مانا گه‌وره‌یه‌ تێده‌گه‌ی؟

ئاخر تۆ كه‌به‌شدار بوو بیت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌قه‌یان له‌منداڵ و گه‌نج و هه‌ژاران ده‌كرد ، ئیتر چۆن له‌وه‌ تێده‌گه‌ی كه‌ هه‌موو سیاسیه‌ك ناتوانێ خۆشه‌ویستی هه‌ژاران بێت و دڵ و ده‌روونیان به‌ده‌ستبهێنێت؟

شانازیه‌ بۆئێمه‌ كه‌ كۆیله‌كان ده‌مانخه‌نه‌ ریزی خه‌ڵكی سه‌وزه‌فرۆش و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌حه‌ڵاڵی و به‌ئاره‌قی ناوچه‌وان و به‌هێزی ناوپه‌لیان منداڵه‌كانیان ده‌ژیه‌نن
كۆیله‌ ...

چما كابرای سه‌وزه‌ فرۆش و خه‌ڵكی كاسبی ناو بازار مرۆڤ نین؟ كه‌رامه‌تیان نیه‌؟

هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ دزی و به‌سه‌ربه‌رزی منداڵه‌كانیان به‌خێو ده‌كه‌ن ئاوا سه‌یری ده‌كه‌ن؟

ئای كه‌سه‌ربه‌زیه‌ سه‌وزه‌فرۆش بم...

ئاخر كۆیله‌ تۆ به‌مه‌ دوو ئیعتراف ده‌كه‌ی:

یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه‌كاسبكار و كرێكار و سه‌وزه‌فرۆشن له‌دڵی شێخ لاهورن، كه‌ هه‌ر ئه‌م راستیه‌یه‌ ئێوه‌ به‌رده‌وام لێی ده‌ترسن و زه‌نده‌قتان لێی چوه‌ و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌ی خۆتان نانبراو ده‌كه‌ن هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌منداڵه‌كه‌ی ناو ناوه‌ لاهور.

ئه‌رێ به‌راست خۆ تۆ ماوه‌یه‌ك خۆت هه‌ڵكردبوو و ده‌توت من پێشمه‌رگه‌ی حیزب نیم و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانم، ئیتر بۆ ناچی له‌و پێشمه‌رگه‌ هه‌ژاره‌ بپرسیته‌وه‌؟

دووه‌م ئیعتراف ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دز و گه‌نده‌ڵی و قاچاخچیه‌تی و مافیا نابێته‌ سه‌وزه‌ فرۆش و كرێكار.

كۆیله‌ی نه‌زان...

له‌كوێ سه‌وزه‌ فرۆش ده‌توانێ ته‌لار و كۆشك و كۆمپانیای نه‌وت و قاچاغچی بكات؟

له‌كوێ كاسبكار ده‌توانێ نه‌وت و سه‌روه‌تی میلله‌ت بدزێ؟

له‌كوێ كرێكار ده‌توانێ خاك بفرۆشێ؟

ته‌نها قسه‌یه‌ك كه‌بتوانی به‌راستی بیكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌كۆیله‌كانی هاوڕێت بڵێ ، ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌ فرۆش و كرێكار و خزمه‌تكاری خه‌ڵكه‌ نه‌ك ئه‌و درۆ و ته‌شهیرانه‌ی كه‌رۆژانه‌ ئێمه‌ پێی ده‌كه‌ین.

به‌ختیار شاوه‌یس

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر