riklam

پاپای ڤاتیكان گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

کوردستان 08:35 AM - 2021-03-07
.

.

له‌فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌ شێوازێكی تایبه‌ت به‌ میوزیك و سروودی ئایینی پێشوازی له‌پاپای ڤاتیكان كرا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و  قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا پاپای ڤاتیكان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ پاپا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.

له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان رایگه‌یاند، سه‌ردانی پاپا روداوێكی مێژوویی مه‌زنه‌و جێگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شانازی و خۆشحاڵییه‌، وتیشی، "ئێمه‌ به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستانه‌وه‌ شانازی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، بڕوای ته‌واومان به‌ ئازادی و فره‌ئایینی هه‌یه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان رایگه‌یاند، "به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زۆر به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس ده‌كه‌ین، سه‌ردانیان روداوێكی مێژوویی مه‌زنه‌ و جێگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شانازی و خۆشحاڵییه‌، ئێمه‌ به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستانه‌وه‌ شانازی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، بڕوای ته‌واومان به‌ ئازادی و فره‌ئایینی هه‌یه‌".


PUKmedia تایبه‌ت

00001.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket