riklam

گه‌وره‌تیرۆرست نه‌سر حه‌ریری له‌ هه‌ولێر چی ده‌كات؟

جینۆساید‌‌ 07:09 PM - 2021-03-06
.

.

ره‌فیق سابیر

گه‌وره‌تیرۆریستی ئیسلامی، نه‌سر حه‌ریری، به‌ سه‌ردانێكی له‌ناكاو هاته‌ هه‌ولێر، وه‌ك قاره‌مان و رابه‌ری سوریا، له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی پارتی و به‌رپرسانی حكومه‌ت پێشوازیی كرا و رێگه‌ی درا بچێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رده‌م  مێدیاكاندا داگیركردنی ئافرین و سه‌رێكانی و گردی سپی و ئاوه‌ره‌كردنی ده‌یان هه‌زار خیزان و كوشتن و رفاندنی هه‌زاران  كه‌سی ئه‌و ناوچانه‌، به‌ رزگاركردن ناو ببات و یه‌په‌ده‌ و كورد به‌ تیرۆریست دابنێت.

نه‌سر حه‌ریری رابه‌ری ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستانه‌یه‌ كه‌ له‌ جیینۆسایدی گه‌لی كوردی باكوور و داگیركردن و ئاواره‌كردنی سه‌دان هه‌زار خێزانی كوردی ئافرین و سه‌ری كانی و گرادا سپی و به‌عه‌ره‌بكردنی ئه‌و شار و ناوچانه‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌رپرسه‌. تیرۆریستانی سه‌ر به‌ حه‌ریری سه‌د له‌سه‌د له‌ رۆژئاوای كورستان پلانی توركیا، كه‌ راگوێزانی كورد به‌عه‌ره‌بكردن و به‌تورككردنی رۆژئاوای كوردستانه‌، جێ به‌جێ ده‌كات. وێرای ئه‌وه‌ نه‌سر ئه‌لحه‌ریری هه‌زاران تیرۆریستی داعشی داڵده‌ داوه‌، هیچ سوكایه‌تی و ته‌وهینێك نه‌ماوه‌، له‌ میدیاكاندا، به‌ كوردی نه‌كردبێت و زۆر به‌ توندییش رێگری كردووه‌ كه‌ زمانی كوردی له‌ پرۆژه‌ده‌ستووری نوێی توركیادا به‌ ره‌سمی بناسرێت.  

ئێستا خه‌ڵكی كوردستان، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ خانه‌خوێیانی نه‌سر حه‌ریری بپرسن ئه‌و گه‌وره‌جه‌للاده‌ی كورد، بۆ هاتۆته‌ هه‌ولێر؟ ئایا ئێوه‌ چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شتان له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌ره‌ ترۆریسته‌ هه‌یه‌؟
كوردی رۆژئاوا پێیان وایه‌ حه‌ریری بۆ ئه‌وه‌ چۆته‌ هه‌ولێر تا ئه‌و ده‌ستانه‌ی به‌ خوێنی كوردی رۆژئاوا سووری كردوون، له‌وێ بیانشواته‌وه‌ و به‌ دنیا بڵێت من دوژمنی كورد نیم و له‌ كوشتار و راگوێزانی كوردی رۆژئاوا و ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ر سه‌دان كچ و ژنی رفێندراوی رۆژئاوای كوردستان، به‌رپرس نیم. ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ هه‌ولێرم و به‌رپرسانی حكومه‌ت، وه‌ك قاره‌مان و رابه‌ری گه‌لی سوریا پێشوازیم ده‌كه‌ن؟!
به‌شێك له‌ چاودێرانیش بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن كه‌ سه‌ردانی نه‌سر حه‌ریری بۆ هه‌ولێر به‌و ئامانجه‌یه‌ ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی پلانێكی ئه‌ردوگان بكات، كه‌ ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئارام، به‌ قووڵایی سیی تا چل كیلۆمیتر، له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی ئیسلامی و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ نیشته‌جێ بكه‌ن و باشوور و باكووری كوردستان لێك داببرن. له‌م بۆچوونه‌شدا پشت به‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌به‌ستن، كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش هاتنی حه‌ریری وتی په‌ كه‌ كه‌ به‌هانه‌ی داوه‌ته‌ توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام دروست بكات)

ئه‌م پێشوازیكردن و رێزگرتنه‌ی نه‌سر حه‌ریری له‌ باشووری كوردستان، ته‌نیا سوكایه‌تیی نییه‌ به‌ گه‌لی رۆژئاوا و خوێنی ده‌یان هه‌زار قوربانیانی تیرۆرستانی ئیسلامی، به‌ڵكو سوكایه‌تیكردنه‌ به‌خۆ و به‌ حكومه‌تی هه‌رێم و  په‌رله‌مان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket