riklam

جه‌خت له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و سۆسیال دیموكراتی سوید كرایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:12 PM - 2021-03-06
.

.

د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غه‌فور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، به‌به‌شداری سه‌میر ساڵح نوێنه‌ری ی.ن.ك له‌ وڵاتی سوید، له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیال دیموكراتی سوید كۆبوونه‌وه‌، به‌ ئاماده‌بوونی (یۆهان هاسیل، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت، تۆماس هامه‌رپێرگ، ئه‌ندام په‌رله‌مان و تۆماس كارلیهێد، به‌رپرسی پرۆژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و باكوری ئه‌فریقاو هێلین ساهین، سه‌نته‌ری ئۆڵف پاڵمه‌و ئیریكا نۆدین، مه‌ڵبه‌ندی ئۆسته‌رلاند) و چه‌ند به‌پرسێكی دیكه‌ی حزبه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا، دواتر باس له‌و كێشه‌ ئابووریانه‌ی ناوچه‌كه‌ كرا به‌تایبه‌تی بودجه‌ی عیراق و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی عیراق و دواكه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد، وه‌ روئیای یه‌كێتی له‌مه‌ر دۆخی ناوچه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق و گشت پرسه‌كان روونكرایه‌وه‌.

بابه‌تی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و مادده‌ی 140 و هۆكاره‌كانی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له‌عیراق ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو، وه‌ دواتر باس له‌ باری ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌و په‌تای كۆرۆنا كرا كه‌ بووه‌ته‌ هۆی نا سه‌قامگیری باری ته‌ندروستی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی.

دواتر جه‌خت له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ خوشك كرا له‌ گشت بواره‌كاندا كه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و هاووڵاتیان بكات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بپارێزرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

3333.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket