riklam

فه‌همی بورهان: كاری رێكخراوه‌یی له‌نێو پزیشكانی ددان په‌ره‌پێبدرێت

ی.ن.ک‌‌ 02:14 PM - 2021-03-06
.

.

ئه‌مڕۆ 6-3-2021 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان، لێپرسراوی بۆردی رێكخراوه‌ پیشه‌ییه‌كان،به‌ئاماده‌بوونی  د. جه‌بار ئه‌ندامی مه‌كته‌ب، پێشوازی كرد له‌ نه‌قیب و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و لێپرسراوی لقه‌كانی لیستی سه‌وزی سه‌ندیكای پزیشكانی ددان.

وێڕای پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی یاده‌كانی ڕاپه‌ڕین، فه‌همی بورهان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، پێویسته‌ پزیشكانی ددان گرنگی زیاتریان پێبدرێت، بۆئه‌وه‌ی باشتر موماره‌سه‌ی كاره‌كه‌یان بكه‌ن و زۆرتر خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ بكه‌ن.

 رونیشیكرده‌وه‌، به‌پێی  توانامان گرفته‌كانتان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانی هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش ناكه‌ین بۆ بڕیاره‌كانمان.

له‌كۆتایشدا د. شاخه‌وان قادر نه‌قیبی سه‌ندیكاو ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و لێپرسراوی لقه‌كان گفتوگۆیان كردو داواو پێشنیاره‌كانیان خسته‌ڕوو.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket