عەلی نەبی یەكێك لە سیمبولەكانی راپەڕین

عەلی نەبی یەكێك لە سیمبولەكانی راپەڕین


6/3/2021 13:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

30 ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵكی باشووری كوردستان بە رابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دژ بە دەسەڵاتی رژێمی بەعس تێدەپەڕێت.

لە دەروازەی رانیە یەكەم چەخماخەی راپەڕین لێدرا و خەڵك دژ بە حكومەتی بەعس راپەڕین، ئێستا رانیە بە»دەروازەی راپەڕین» و «پایتەختی ئازادی» دەناسرێت. پلانی راپەڕین وابوو، كە ڕاپەرینی سەرتاسەری لە 7 ی ئادار بكرێت، بەڵام بەهۆكاری ئەوەی، كە رژێمی بەعس كاتی دەستپێكردنی راپەڕینی زانیبوو، پلانەكە گۆڕدرا و یەكەم فیشەكی راپەرین لە 5-3-1993 لە شاری رانیە لەبەردەم مزگەوتی ناجیەخان تەقێندرا، دواتر بە پاڵپشتی هاووڵاتیان لە ھەموو چین و توێژەكان، لە ماوەی چەند سەعاتێك تەواوی شارەكە لە حكومەتی بەعس پاكرایەوە و بە دەیان پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهیدبوون.

راپەڕین كاتێك باس لە راپەڕینەكەی شاری رانیە دەكرێت،»عەلی نەبی» ناوێكی درەوشاوەیە و بە یەكێك لە سیمبولەكانی راپەڕین ناودەبرێت، بەوپێیەی كە یەكەم كەس بوو فیشەكی راپەڕینی تەقاند، شەھید عەلی نەبی فەرماندەیەكی دیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، یەكێك بوو لەو كەسانەی رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە رێكخستنەكانی ناو شار و راپەڕیندا.

عەلی نەبی لەگەڵ بەشێك لە هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی لە ساڵی 1991 بەشداری راپەڕینی زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە و تا راپەڕین كۆتایی پێهاتووە نەگەڕاوەتەو ناو خێزانەكەی.

راپەڕین ماوەی 20 رۆژ بەردەوامبوو، لەو ماوەیەدا تەواوی خاكی باشووری كوردستان بە شاری كەركوكیشەوە رزگار كرا.

PUKmedia جێگر خدر-كوردستانی نوێ

2222222.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەهەولێر پێشوازیكرد لە دەیڤد براونشتاین،جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا

  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر