riklam

پیاو نازانێ بڵێ چی

بابەتی گۆڕاو 12:56 PM - 2021-03-06
.

.

پیاو نازانێ بڵێ چی

بە عەکسی سیاسەتی کوردییەوە کە هیچ مەوقیفێکی تیا نییە، حەیاتی خوشکی ژیان خان سیخناخە لە هەڵوێستی نەوعاونەوع. بەعزێکیان عادی و چاوەڕوانکراون، بەڵام بەعزەکەی تریان ئەوەندە عەجیب و غەریب و شەکیب و بێ نەظیر و غافڵگیرن کە بنیادەم لە ئاستیاندا زمانی لە گۆ ئەکەوێ و نازانێ بڵێ چی. ئەمانەی خوارەوە چەند نموونەیەکی حازر بەدەستن، ئێوەش ئەتوانن بە هەوای شان، بیلا مەعنا، حاڵاتی تری پێوە بنێن:

 

1- کە بەزۆر ئەتبەن بۆ سەردانی خاڵۆژنێکت عەمەلیاتی تەجمیلی مەمکی کردووە. چی پێ ئەڵێی؟ لە سایەیاندا بحەسێیتەوە؟!. ماشەڵا کە نەرم و شلن؟! ناویان ئەنێی چی؟ نەمگو چاکیان مەکە باخراپ نەبن؟! جەماعەت ئادەی با سێڵفییەکیان لەگەڵدا بگرین؟ کۆنەکانی خۆت باشتر نەبوون؟! لەسەر بەرەوژووریدا بۆت هەڵ ئەگیرێن؟

 

2- کاتێک داوای بەرتیل لە موڕاجیعێک ئەکەیت و ئەڵێ من ئاسایشم. چۆن خۆت نەجات ئەدەی؟ هه هە ئەوە تاقیم کردیتەوە بەقوربان. خوای ئەکرد مەسئولی ئێف بی ئای ئەبوی، ئیش لێرە وا ئەڕوات. هەرخۆم نیم شەریکم هەیە. منیش وەکو ئێوە. کاکە ناماقوڵیم کرد. وای باوکەڕۆ سنگم تەقی. بژی کورد و کوردستان. ئەگەر حوکمەت پیاوانە مەعاشمان بداتێ ئێمەش واز لەم قاچ و قووچە ئەهێنین. مودەتێکە لە خۆمەوە قسەی هەڵیت و پەڵیت ئەکەم، چوویشم بۆ لای دکتۆر وتی هی ئەوەیە شەو دەر ئەکەوی.

 

3- کە سێ مانگ موعەدەل وەحدە ئەنێری بۆ خەپە گیانێک، دوایی دەرئەکەوێ ناوی عوسمانە. رەد فیعلت چی ئەبێ؟ ئەمزانی کوڕیت بەس دڵم نەئەهات تەریقت بکەمەوە. گەردنت ئازاد بێ، بەس پێم بڵێ چۆن دەنگی خۆتت وا ناسک ئەکردەوە؟ کاکی خۆم هەربۆت ئەنێرم، بەڵام تکات لێ ئەکەم نامەکان بسڕەوە. ئێ قەی چێکا عوسمانییش هەر خۆشە.

 

4- ئەگەر بەغەڵەت نامە بۆ باوکت بنێری بڵێی دڵە گیان کە چووی بۆ حەمام رەسمم بۆ بنێرە. ئەوسا چ قوڕێک ئەکەی بەسەری خۆتدا؟ ئەڵێی هاک کراوم؟ سەری خۆت هەڵ ئەگری؟ ئەڵێی ویستومە بزانم فیتقەکەت چۆنە؟ ئەڵێی دایکم داوای لێ کردم تاقیت بکەمەوە؟ ویستم بزانم فێری رەسم گرتن بووی؟ ئەگەر بیکەی بە هەرا منیش بە دایکم ئەڵێم لە پڕۆفایلەکەیدا خۆی کردووە بە مەوالیدی نەوەویەک.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket