riklam

فراکسیۆنی یەکێتی:لەیادی راپەڕین خەڵک لەنەهامەتی رزگار بکرێن

ی.ن.ک‌‌ 10:28 AM - 2021-03-06
.

.

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ٣٠ هەمین ساڵەی یادی راپەڕینی گەلی کورد پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەن و دەشڵێن لەم یادەدا ئەرکی سەرەکی حکومەتە چارەسەری گونجاو بۆ ئەم بارودۆخە بدۆزێتەوەو لەگەڵ حکومەتی ناوەند ڕێکبکەوێت و خەڵکی هەرێم لەم نەهامەتیانە ڕزگار بکات.

ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە.....

(٣٠) ساڵ لەمەوبەرو لە ڕۆژی ١٩٩١/٣/٥ دا خەڵکی کوردستان بەهاوکاری هێزی پێشمەرگە دوای چەندین ساڵ ژێردەستەیی و ستەم و چەوسانەوەو لەناوبردن ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری ئەنجامداو سەرجەم دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعسی لەناوبردو تۆڵەی چەندین ساڵی لەو دوژمنە سەرسەختە کردەوە .

چەخماخەی ئەم ڕاپەڕینەش لەشاری ڕانیەی سەرکەش بریسکەی داو لەڕۆژانی دواتر سەرجەم شارو شارۆچکەکان ڕزگارکران و کەرکوکی قودسی کوردستانیش بەرگی دیلێتی فڕێدا . بۆیە لەم یادەدا دروود دەنێرین بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و سڵاوو ڕێزو وەفا دووپات دەکەینەوە بۆ هێزی پێشمەرگەو خەڵکی بەشەرەفی کوردستان .

یەکێک لەدەستکەوتە مەرنەکانی ڕاپەڕین پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

ئەمڕۆش کەخەڵکی کوردستان بەبارودۆخێکی نالەباری ئابووری و سیاسیدا دەڕوات ئەرکی سەرەکی حکومەتە چارەسەری گونجاو بۆ ئەم بارودۆخە بدۆزێتەوەو لەگەڵ حکومەتی ناوەند ڕێکبکەوێت و خەڵکی هەرێم لەم نەهامەتیانە ڕزگار بکات .

بەرزو پیرۆز بێت یادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ئازاری/١٩٩١


PUKmedia فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket