riklam

یەکێتیی هاوکاری چەند خوێندنگایەکی خورماتوو دەکات

کوردستان 11:33 PM - 2021-03-05
.

.

ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢١/٣/٥ گروپی گەنجانی شار بە هاوكاری مەڵبەندی ١٦ ی ڕێكخستنی حەمرین و ناوەندی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی حەمرین لە قەزای خورماتوو كۆتایان هێنا بە هەڵمەتێكی چاكردن و نۆژەن كردنەوەی نزیكەی ٣٠٠ كورسی خوێندنی قوتابیانی چەند قوتابخانەیەك.

لەو بارەیەوە یوسف جاسم ڕێكخەری گروپی گەنجانی شار بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: هەڵمەتێكمان ڕاگەیان بە مەبەستی چاكردنەوەی كورسی خوێندنی خوێندکاران و هەڵمەتەكە یەك حەفتەی خایاند و پێنج قوتابخانەی گرتەوە و لە هەردوو خوێندنی كوردی و عەرەبی.

لەبەرامبەردا مامۆستا یونس بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئێمە وەك قوتابخانەی ئامادەی هەڵكەوتی كوڕان زۆر سوپاسی گروپی گەنجانی شار و مەڵبەندی ١٦ ڕێكخستنی حەمرین و ناوەندی ڕێكخراوەكان دەكەین كە هاوكاری قوتابخانەكەمانیان كردوە و هیوادارین نمونەیان زۆر بێ چونكە قوتابخانەكەمان و شارەكەمانش بە گشتی پێویستی بەم جۆرە هاوكاری و هەڵمەتانەیە بۆ زیاتر خزمەتكردنی چینی خوێندكار لە شارەكەماندا.

PUKmedia عەدالەت میعاد – خورماتوو 

 

١١١.jpg

٣٣٣.jpg

٤٤٤.jpg

٥٥٥.jpg

٢٢٢٢.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket