riklam

شنگال.. خێمەیەک لە کەمپی سەردەشتێ سوتا

کوردستان 10:03 PM - 2021-03-05
.

.

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی 5ـی ئازاری 2021، چادرێکی لە کەمپی سەردەشتێی ئاوارە ئێزیدییەکان لە سەری چیایی شنگال سوتا و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی تر بەرنە کەوت.

عەلی شەعبۆ بەڕێوەبەری کەمپی سەردەشتێ بە PUKmedia ڕایگەیاند، بەهۆی شۆرتێکی کارەبا و نزیکەی سەعەت شەشی ئێوارە ئاگر بە چادرێکی ئاوارەکان کەوتووە.

وتیشی،  ئاگرەکە هەر زوو کۆنتڕۆڵ کرا و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی تر بە خێزانەکە نە کەوت.

ئاماژە بەوەش کرد، وەک کارگێڕی کەمپەکە هاوکاری پێویست بە خێزانەی زەرەرمەند گەیاند وەک چادر و کەلوپەلی تر.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپەکانی ئاوارەی شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆک سوتاون و لە ئەنجامی یەک لەو ڕووداوانەدا 5 کەسی ئێزیدی گیانیان لە دەستداوە.

 

 

PUKmedia - لەیس حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket