riklam

ئێران .. هەوڵی رفاندنی فڕۆكەیەك پوچەڵدەكرێتەوە

جیهان 09:54 PM - 2021-03-05
.

.

لەشاری ئەهوازی ئێران هەوڵی رفاندنی فڕۆكەیەكی مەدەنی پوچەڵدەكرێتەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكردوە:" دوێنێ شەو لەسەعات 10 هەوڵی رفاندنی فڕۆكەیەكی مەدەنی لەفڕۆكەخانەی ئەهواز دراوە، كەبەرەو شاری مەشهەد چووە".

رونیشكراوەتەوە:" دەست بەجێ هێزەكانی ئاسایشی سەربە سوپای پاسداران چوونەتە شوێنی رووداوەكەو پیلانەكەیان پوچەڵكردەوە".

باس لەوەشكراوە:" فڕۆكەكە بەشێوەیەكی لەناكاو بەبێ زیانی گیانی و ماددی لە فڕۆكە خانەی ئیسفەهان نیشتووەتەوە".

جەختیشكراوەتەوە:" ئەوانەی بەو كارە هەستاون دەستگیركراون و بەرنامەیان هەبووە فڕۆكەكە بڕفێنن و بیبەنە وڵاتێكی كەنداو.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket