riklam

لاهور شێخ جەنگی: سەردانەكەی پاپا مانا و گرنگییەكی مێژویی هەیە

ی.ن.ک‌‌ 08:35 PM - 2021-03-05
.

.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەگرنگی سەردانەكەی پاپا فرانسیس پاپای فاتیكان دەكات بۆ عیراق و بەرووداوێكی مێژووی دادەنێت.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندوە:" ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، لەگەڵ  سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە سەركردەی لایەنە سیاسییەكان، پێشوازییەكی گەرممان كرد لە قەداسەتی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان.

رونیشكردوەتەوە:"  سەردانەكەی پاپا لەم هەلومەرجە هەستیارەی ئێستادا ئاڵنگارییەكی گەورەیە، لە هەمان كاتدا مانا و گرنگییەكی مێژویی هەیە بۆ پشتیوانیكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتی و فاكتەرێكی گرنگیشە بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و نزیكبوونەوەی نێوان هەموو ئایینە ئاسمانییەكان.

ئاماژەی بەوەشداوە :"هیوادارم سەردان و نزا و پاڕانەوەكانی مەڕجەعی باڵای كڵێسای كاپۆلیكی لە جیهاندا ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر و بەھێزكردنی یەكڕیزیی كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیانی ئایینی و یەكتر قبوڵكردنی نێوان نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان لە وڵاتدا.

PUKmedia داڕشتنەوە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket