riklam

ئه‌نجومه‌نی سیاسی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ڤیدیۆی ده‌ستگیركراوانی بادینان ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 05:49 PM - 2021-03-05
.

.

ئه‌نجومه‌نی سیاسی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵ "شڤان سه‌عید عومه‌ر" چالاكوانی ده‌ستگیركراوی بادینان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و به‌رپرسی ده‌ڤه‌ری دهۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی به‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمیش به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌مده‌دات.

له‌ به‌یاننامه‌كی ئه‌نجومه‌نی سیاسی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌ ئه‌مڕۆ 5-3-2021، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ 4-3-2021، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دانپێدانی حكومدراوانی بادینان بڵاوبووه‌و كه‌ یه‌كێك له‌و ده‌ستگیركراوانه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و به‌رپرسی ده‌ڤه‌ری دهۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و شێوازه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێدانان پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان و  رێزنه‌گرتنه‌ له‌ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا دۆسییه‌كه‌ له‌ رێكاره‌كانی تانه‌دایه‌ دوابڕیار لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌و ئه‌ندامه‌مان.

PUKmedia   

157832140_912681285939865_7061797710669318546_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket