riklam

‏راپه‌رین، ڕ‌ۆژانی شانازی نه‌ته‌وه‌یی

ی.ن.ک‌‌ 03:55 PM - 2021-03-05
.

.

راپه‌رین ئه‌و وه‌چه‌رخانه‌ مێژوویه‌ گرنگه‌ بوو كه‌ یٔه‌مڕ‌ۆی كوردی جیاواز كرد له‌ دوێنێی ، ئه‌و ڕ‌ێگه‌یه‌ بوو كه‌ زۆر ده‌رگای داخراوو جیاوازی كرده‌وه‌ ، كه‌ پێشتر هه‌رگیز نه‌ده‌كرانه‌وه‌ .

مژده‌ی خۆری ئازادی و سه‌رفرازی بۆ نه‌وه‌ی ئاینده‌ به‌خشی وه‌ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌ بوو كه‌كۆتای هێنا به‌  زڕ‌ه‌ی زنجیری ده‌بابه‌و پۆستاڵی ڕ‌ه‌شی به‌عسیه‌ داگیركه‌ران له‌ كوردسان كوردستان.
وه‌ راپه‌رین تیشكی زێرینی په‌خش كرد بۆ هه‌موو یٔه‌و كوچه‌و لانه‌ تاریكانه‌ی كه‌ له‌مێژ بوو  چاوه‌رێی رووناكاییان ده‌كرد له‌گه‌ڵ یٔه‌مه‌شدا كوردستانی گه‌رانده‌وه‌ بۆ ناو باوه‌شی گه‌ل و نیشتیمان.
٣٠ ‏ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هاردا، هاوڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان  
 له‌ راپه‌ڕ‌ینی 5ی ئازاری 1991 كه‌ له‌ شاری رانیه‌ به‌شداری كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، حیزب و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان ،له‌ پێشه‌وه‌یاندا
به‌ نه‌خشه‌ رێگای جه‌نابی( مام جه‌لال) بروسك ئاسا دژ به‌ خوێنمژترین رژێمی سه‌ده‌ی بیسته‌م راپه‌رینیان ده‌ستپێكرد،
شار به‌شار تا كه‌ركوكی قودسی كوردستان سه‌ركه‌وتنیان به‌ خوێن خۆیان و ھه‌ڤاڵه‌كانیان تۆمار كرد .
ئازادی و دیموكراسی و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌می راپه‌ڕ‌ینن.
ئه‌گه‌ر ڕ‌اپه‌رین تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ش، نه‌یتوانی بێت
له‌ ئاست سه‌رجه‌م هیواوئاوه‌ته‌كانماندا بێت، له‌ ئاست داخوازی و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكدا بیت، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ هه‌موو شوێنێكی دنیادا شۆڕ‌ش و ڕ‌اپه‌رینه‌كان له‌ پێناویاندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، یٔه‌وه‌ ده‌توانین هه‌ر هیچ نه‌بێ بایه‌خی ڕ‌اپه‌ڕ‌ینی به‌هاری 1991 ی كوردستان له‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین كه‌ پڕ‌ مه‌ترسیترین نه‌خشه‌ی دوژمنانی پووچه‌ڵكرده‌وه‌.
یٔه‌و نه‌خشه‌یه‌ی له‌ كاولكردنی گونده‌كان و ئه‌نفال و كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستی پیكرد، خواش ده‌زانێ به‌چی كۆتایی ده‌هات.
ده‌توانین بڵێن راپه‌رین به‌رهه‌می خه‌بات و كاروانی نه‌پساوه‌ی سه‌رجه‌م شۆرش و راپه‌رینه‌كانی گه‌لی كورده‌ جێی ئاماژه‌كردنه‌ له‌هونه‌ری سیاسه‌ت شێوازێكی نوێی مۆدێرن له‌به‌دیهێنانی موعجیزه‌كانی راپه‌ریندا.
توانرا له‌سه‌رده‌ستی نوخبه‌یه‌ك كه‌رۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌كی په‌روه‌رده‌ی خوێنی شه‌هیدان بوون
توانیان سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ره‌كانی تری كوردستان له‌ژێر ده‌ستی رژێمی رووخاوی دیكتاتۆریه‌ت پاك بكه‌نه‌وه‌.

له‌م یاده‌دا پێویستمان به‌ به‌خۆداچونه‌وه‌،ڕ‌ه‌خنه‌ی جدی،چاكسازی بنه‌ڕ‌ه‌تی و كاری به‌رده‌وام ھه‌یه‌ بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی وێنه‌ ته‌ڵخه‌كانی راپه‌رین و زیندو ھێشتنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری و راستكردنه‌وه‌ی ھه‌ڵه‌كان.


ڕ‌ۆحی شه‌ھیدانی راپه‌رین و سه‌رجه‌م شه‌ھیدانی رێگای رزگاری شاد.

به‌رزو پیرۆز بێت یادی راپه‌رین.

 ن. دێرین عیزه‌دین


 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket