riklam

كه‌جه‌كه‌: ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان په‌یوه‌ندییان به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌و سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانیش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان 03:45 PM - 2021-03-05
.

.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه‌" سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوێنێ له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی دانپێدانانی چالاكوانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان كه‌ له‌ ژێر ناوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌و ویستوییانه‌ كاری تێكده‌رانه‌ ئه‌نجامبده‌ن.

ئه‌مڕۆ 5-3-2021، كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه‌" له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاڕاسته‌ی رای گشتی گه‌لی كوردستان كراوه‌و كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ ته‌ئیكد له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و راپۆرته‌ ڤیدیۆیه‌ی كه‌ دوێنێ له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان له‌ ژێر ناوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرانه‌وه‌ كه‌ گه‌وایه‌ چه‌ند تاوانبارێك دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ PKK هه‌بووه‌ و ویستوییانه‌ كاری تێكده‌رانه‌ بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و  تۆمه‌تانه‌ی كه‌ دراوه‌ته‌ پاڵ  بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ ته‌واوی ره‌تیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و رایده‌گه‌ینن كه‌ ئه‌و ناو و گرته‌ی ده‌نگ و شتی دیكه‌ كه‌ بۆ تۆمه‌تباركردنی PKK به‌كار هاتووه‌ دروستكراون و دورن له‌ راستییه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket