riklam

نرخی نه‌وت له‌ 68 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌

ئابوری 03:04 PM - 2021-03-05
.

.

نه‌وت به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ ده‌چێت و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ 68 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 5-3-2021، بڵاویانكرده‌وه‌، نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبووه‌و ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت له‌ 68 دۆلار نزیك بووه‌وه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئۆپیك و ھاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كه‌ به‌ ئۆپیك پڵه‌س ناسراوه‌، پێكھاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رھه‌می نه‌وت تا كۆتایی مانگی نیسانی داھاتو له‌و ئاسته‌ی ئێستادا بھێڵنه‌وه‌.

راشیانگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێم نه‌وتی خاوی برنت به‌ڕێژه‌ی 1.3% به‌رزبووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ 67.61 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی له‌  1.07% به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 64.51 دۆلار.

PUKmedia ئاژانسه‌كان




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket