riklam

به‌غدا.. سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازی له‌ پاپای فاتیكان كرد

عیراق 02:53 PM - 2021-03-05
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی به‌غدا له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا پێشوازی له‌ پاپا فرانسیس پاپای فاتیكان كرد.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه‌ پاپا فرانسیس پاپای فاتیكان گه‌یشته‌ شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبووه‌وه‌، دواتر له‌ سه‌ردانی كۆشكی به‌غدای كردوو له‌وێ له‌ لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ ئه‌نجامدانی "حه‌ره‌س شه‌ره‌ف"، پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ عیراق پاپای فاتیكان سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف بكات و چاوی به‌ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له‌ عیراق بكه‌وێت و به‌ پێی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket