riklam

خورماتوو.. به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هاووڵاتیان نیگه‌ران ده‌كات

کوردستان 01:48 PM - 2021-03-05
.

.

له‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5-3-2021، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی له‌ قه‌زای خورماتوو ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕ و چێشتخانه‌ و هۆڵ و كافتریا و مزگه‌وته‌كان و قوتابخانه‌ و شوێنه‌ گشتیه‌كان داخران.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ قه‌زای خورماتوو هاووڵاتیانی ئه‌و قه‌زایه‌ نیگه‌رانن له‌و بڕیاره‌و ده‌ڵێن هه‌موو هاووڵاتییانی خورماتوو مووچه‌ خۆرنین، به‌ڵكو كاسبكارو خاوه‌ن دوكان و شوێنه‌ بازگانییه‌كانن و ئیش و كاریان راوه‌ستاوه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌ ژیانیان كردووه‌.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك به‌ PUKmedia یان راگه‌یاند: به‌شێكی زۆری دانیشتوانی خورماتوو مووچه‌ خۆرنین و كاسبكارن و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر كاركردنی رۆژانه‌یه‌ بۆیه‌ راوه‌ستانی كاره‌كانیان به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ راوه‌ستاوه‌، بۆیه‌ زۆر نیگه‌رانن له‌و بڕیاره‌.

به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی له‌ قه‌زای خورماتوو بۆ ئه‌م حه‌فته‌یه‌كی تر درێژ كرایه‌وه‌ و هه‌تا ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 5ی  به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket