riklam

مسته‌فا چاوڕه‌ش: خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان فه‌راهه‌م بكرێت

ی.ن.ک‌‌ 12:51 PM - 2021-03-05
.

.

مسته‌فا چاو ره‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ له‌ یادی 30 ساڵه‌ی راپه‌ڕیندا داوای یه‌ك به‌ره‌ی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ململانێ سیاسییه‌كان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 5-3-2021، مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ له‌ یادی 30 ساڵه‌ی راپه‌ڕینی شاری رانیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورده‌وه‌ پێشه‌كی پیرۆزبایی له‌هه‌موو خه‌ڵكی رانیه‌و تێكۆشه‌ره‌كانی ده‌كه‌م، سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ به‌خه‌ڵكی رانیه‌ دراوه‌، له‌سه‌روی ئه‌وه‌شه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌م رۆژه‌دا به‌خۆدا بچنه‌وه‌و به‌ره‌یه‌كی كوردستانی به‌هێز پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌ شه‌ڕی سۆشیاڵ میدیاو شه‌ڕی سه‌ر كه‌ناڵه‌كان دور بكه‌وینه‌وه‌، وتیشی: زیاتر جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكه‌ن و دابین كردنی ژیانێكی پڕ له‌خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان بكرێته‌ ئامانج، كێشه‌ی موچه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

وتیشی: چیتر خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ئه‌و جۆره‌ كارو خزمه‌تانه‌یه‌، نابێت خه‌ڵك ماندوو بكرێت به‌شتێك كه‌ زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كان خۆی شۆڕكردوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ته‌بابن به‌یه‌ك ئامانجی گه‌وره‌و به‌هێز كوردستانه‌كه‌مان گه‌شه‌ پێبده‌ین".

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket