riklam

كازمی له‌ تویتێكیدا به‌خێرھاتنی پاپا ده‌كات

عیراق 12:27 PM - 2021-03-05
.

.

كازمی له‌ تویتێكیدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌خێرھاتنی پاپا ده‌كات.

 له‌سه‌روبه‌ندی گه‌یشتنی پاپا فڕه‌نسیس بۆ عیراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌خێرھاتنی پاپای كردوه‌ تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌ به‌وپه‌ری خۆشه‌ویستی و ئاشتیه‌وه‌ گه‌ل و حكومه‌تی عیراق پێشوازی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فڕه‌نسیس ده‌كات، و ئه‌وه‌ش به‌رجه‌سته‌بوونی په‌یوه‌ندی مرۆیی نێوانیانه‌ له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ كه‌  وڵاتی میسۆپۆتامیا ھه‌رده‌م وێستگه‌یه‌كی مێژوویی به‌یه‌كگه‌یشتنی ئاین و ھزر و به‌ھا مرۆییه‌ ھاوبه‌شه‌كان بووه‌.

كازمی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وتوشیه‌تی كه‌ به‌خێرھاتنی قه‌داسه‌تی پاپا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر خاكی سۆمه‌ر و بابل و ئاشور و پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket