riklam

سه‌رۆك كۆمار: راپه‌ڕین خه‌باتی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ بوو بۆ كۆتایهێنان به‌ زۆداری

کوردستان 12:00 PM - 2021-03-05
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه‌ی مه‌زنه‌كه‌ی ساڵ 1991 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لی عیراق كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پیرۆزبایی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی یادی (30) ساڵه‌ی راپه‌رینی ساڵی 1991

پیرۆزبایی یادی (٣٠) ساڵه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ له‌ خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لی عیراق ده‌كه‌م كه‌ بووه‌ ده‌روازه‌ی گۆڕانكاری راسته‌قینه‌ و كۆتایهێنان به‌ رژێمی دیكتاتۆری و به‌رقه‌راركردنی دیموكراسی.

راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ وره‌چه‌رخانێكی گه‌وره‌ ‌و مانادار بوو، خه‌باتی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ ئاوێته‌ی یه‌كتر بوون بۆ كۆتایهێنان به‌ زوڵم و زۆداری.

پێویسته‌ له‌م یاده‌دا به‌هاكانی راپه‌ڕین به‌رز رابگیرێن به‌ رێزگرتن له‌ داخوازی و مافه‌كانی خه‌ڵك، به‌كۆتایهێنان به‌ ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی، پێویسته‌ به‌ كرده‌وه‌ گه‌ل سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیه‌ته‌كان بێت و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها نیشتمانییه‌ راسته‌قینه‌كان بكرێنه‌ پێوه‌ری كاركردن.

یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌رقه‌راركردنی حوكمڕانییه‌كی دروست به‌ ‌ئاڕاسته‌ی تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ئاسته‌نگه‌كان دوور له‌ ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌رته‌سك و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران به‌ كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ رێگای به‌شداری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و له‌به‌رچاوگرتنی داخوازییه‌ ره‌واكانیان.

به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عیراق

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket