riklam

پاپای ڤاتیكان لەرۆماوە به‌ره‌و عیراق به‌ڕێكه‌وت

عیراق 11:36 AM - 2021-03-05
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5-3-2021، پاپا فرانسیز، پاپای ڤاتیكان، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی فیومیچینۆ له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیاوه‌ به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وت و بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و له‌ رێوڕه‌سمێكدا، له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشوازیی لێده‌كرێت.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ پاپا فرانسیس پاپای فاتیكان له‌لایه‌ن د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیی لێبكرێت و، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket