riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی: له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وامده‌بین

ی.ن.ک‌‌ 11:16 AM - 2021-03-05
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و ڕێكخستنی دێرین و تێكۆشه‌رانی ئازادی كوردستان و هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
ـ پێشمه‌رگه‌ و ڕێكخستنی دێرین و تێكۆشه‌رانی ئازادی كوردستان
- هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست
- هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عیراقیه‌كان

٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌پشیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌هێز و بازوی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و به‌ رۆحی شه‌هیده‌ سه‌ربڵنده‌كانمان ، له‌ژێر رۆشنایی پێشبینیه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال و به‌ئه‌ندازیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، پاڵپشت به‌ هێزه‌ ره‌سه‌نه‌كانی كوردایه‌تی ، وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی و ستراتیژی له‌ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری روویدا كه‌ئه‌ویش ڕاپه‌رینی به‌هاری ١٩٩١ ی خه‌ڵكی كوردستان بوو دژی ڕژێمی به‌عسی فاشی و وه‌ده‌رنانی داروده‌سته‌ی به‌عسیه‌كان بوو له‌كوردستان.

ڕاپه‌رینی به‌هاری خه‌ڵكی كوردستان له‌ساڵی ١٩٩١ كه‌ له‌ رانیه‌ی ده‌روازه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد و له‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان تاجه‌گوڵی له‌سه‌رنا ، هه‌ربه‌ته‌نها ده‌رگای ئازادی بۆ مرۆڤی كورد و بۆ پێكهێنانی ئه‌زمونێكی دیموكراسی له‌باشوری كوردستان و بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد و په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆماڵی كوردی نه‌كرده‌وه‌ ، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر ڕاپه‌رینه‌كه‌ی ئێمه‌ هه‌وێنی لاوازبونی ڕژێمی سه‌دام و درێژبونه‌وه‌ی بوو تا گه‌شته‌ ڕووخانی ته‌واوه‌تی ئه‌و ڕژێمه‌ و پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له‌ساڵی ٢٠٠٣ كه‌ به‌هاوكاری هێزه‌كانی هاپه‌یمانان و ته‌واوی هێزه‌ عیراقیه‌ ئازادیخوازه‌كان به‌مه‌ش سه‌ره‌نجام عیراقێكی دیموكراتی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور له‌دایك بوو.

كوردستانیانی خۆشه‌ویست...
ئێمه‌ له‌فراكسیۆنی یه‌كیتیی له‌ژێر رۆشنایی سیاسه‌تی هاوسه‌رۆكان و سه‌ركردایه‌تی نوێ ، درێژه‌ پێده‌ری ئه‌و خه‌باته‌ كوردستانیانه‌ی خۆمانین كه‌ئه‌ویش به‌رگریكردنه‌ له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌هاكانی ئازادی تاك و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندنی شه‌فافیه‌ت له‌سێكته‌ره‌ گرنگه‌كانی ئیداره‌دانی ژیانی خه‌ڵك به‌ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عیراقیه‌ به‌رێزه‌كان...

له‌م یاده‌ پیرۆزه‌ی راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان ، فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ربنه‌مای ده‌ستور. هه‌ر بۆیه‌ له‌م كاته‌دا جارێكی تر داوا ده‌كه‌ین كه‌پێویسته‌ چیدیكه‌ موچه‌ی خه‌ڵك و بژێوی هاووڵاتیان و موچه‌خۆرانی كوردستان نه‌كرێته‌ قوربانی ململانێی سیاسی و بانگه‌شه‌ی پێشوه‌ختی هه‌ڵبژاردن و ده‌بێت هه‌موان سه‌رباری جیاوازیه‌كانمان رووبه‌رووی ئاسته‌نگه‌كان ببینه‌وه‌ و به‌رۆحی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ هه‌نگاو بنێین بۆ تێپه‌راندنی پرۆژه‌ یاسا گرنگه‌كانی وه‌ك بودجه‌ و دادگای فیدراڵی و پرۆژه‌ یاسای نه‌وت و گاز
له‌كۆتایدا ...

ڕێز و وه‌فا بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی راپه‌رین و ته‌واوی كوردستان
سڵاو له‌ڕۆحی هه‌میشه‌ زیندووی سه‌رۆك مام جه‌لال
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان

٢٠٢١/٣/٥

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket