ڕاپه‌ڕین به‌دیهێنه‌ری ئه‌مڕۆمان
کوردستان 11:07 AM - 2021-03-05.
راپه‌ڕین به‌ده‌نگی گه‌لی كوردستان رۆڵی راگه‌یاندن له راپه‌ڕین دا (ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان) وه‌ك نموونه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هێزێكی دیاری دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول توانی بووی جێگه‌ی خۆی له‌ناو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا بكاته‌وه، جگه له‌چالاكییه گرنگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، له‌قۆناغی شۆڕشدا راگه‌یاندن رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی ده‌گێڕا، بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان، بۆیه یه‌كێتی شانبه‌شانی چالاكی عه‌سكه‌ری و سیاسی گرنگی باشی به‌ڕاگه‌یاندنداو به‌پێی قۆناغه جیاوازه‌كانی شۆڕشی نوێ راگه‌یاندنیش هه‌نگاوی باشی ده‌نا، ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، وه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه له‌یه‌ك شوێندا نه‌سره‌وت، به‌ڵكو چه‌ند جارێك جێگۆڕكێی كرد‌و له‌م شوێنانه‌وه به‌خشی كرد (نۆكان، توژه‌ڵه، گردی مامه‌وڵا، زه‌ڵێ، باوزێ، به‌رگه‌ڵو، دۆڵه‌كۆگه، سه‌قز، گه‌ڵاڵه، چوارتا، سلێمانی).
ئێمه به ته‌نها لێره‌دا رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان. وه‌رده‌گرین له‌سه‌رده‌می راپه‌ڕین و چۆنێتی جۆشدانی هێزی پێشمه‌رگه‌و رێخستنه‌كان. و جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكان.
ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كانی راپه‌ڕین
دوای ئه‌وه‌ی (ی.ن.ك) بڕیاریدا پاشه‌كشێ بكات له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌دۆڵی جافایه‌تی، له 19/3/1988 به‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردو به درێژی باسی ئه‌و هێرشه زه‌به‌لاحه‌ی به‌عسی كردوه بوو بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌و هۆكاری باشه‌كشێی له‌و ناوچانه، ئه‌م به‌یاننامه‌یه له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)، ئاماژه به‌ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به عس ده‌كات له كوردستان دا‌و ده‌ڵێت: به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاگاداری جه‌ماوه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر چی دوژمن به‌قیمه‌تێكی گران سه‌ركه‌وتنێكی بچوكی له گرتنی ناوچه‌یه‌كی جوگرافی ته‌سك به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ین كه ئه‌م شه‌ڕه ده‌ستپێكی وه‌رچه‌رخانێك ئه‌بێ له جه‌نگی (27) ساڵه‌ی گه‌لی كورد‌و جه‌یشی عیراقی دا به‌قازانجی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ره‌تای پاككردنه‌وه‌ی یه‌كجاری خاكی كوردستان ئه‌بێ له هێزی چه‌په‌ڵی داگیركه‌ری به‌عسی كه رۆژی له گۆڕنانی نزیك بۆته‌وه، بۆ پێشه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی خه‌بات له پێناوی روخاندنی رژێمی به‌عس و به‌ده‌ستهێنانی مافی ئازادی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورد.
كۆتای ئه‌م به‌یاننامه‌یه ئاماژه‌یه‌ی روونی راپه‌ڕینی تێدایه، كه رزگاربوونه له ده‌ستی به‌عسی فاشست و داموو ده‌زگاكانی و رزگاربوونی گه‌لی كورد، كه‌وابێت (ی.ن.ك) هه‌میشه پلانی پێشوه‌خته‌ی هه‌بووه بۆ رووداوه‌كان و ئاماده‌سازی بۆ كردوه. راسته ئه‌نفال شكستبوو، به‌ڵام (ی.ن.ك) شكستی گۆڕی به‌سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین.
بڕیاری سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) سه‌باره‌ت به راگه‌یاندن
به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین ئاماده‌باشی ته‌واو كرا‌و له 17/2/1991دا سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) له قاسمه‌ڕه‌ش رێنمایی ده‌ركرد بۆ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌وه‌ستاندنی هه‌مو بڵاوكراوه‌كانی تر‌و پێكهێنانی كادیر بۆ رادیۆی جوڵاو و گه‌ڕۆك له سه‌ر شه‌پۆلی (41م) په‌خشبكات و، بگوازرێته‌وه ناوچه‌ی زه‌ڵێ له ناوچه‌ی پشده‌ر، هاوكاتی په‌خشی رادیۆی مه‌ركه‌زی یه‌كێتی كه له‌شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر شه‌پۆڵی (75م) په‌خشی ده‌كرد، رادیۆ گه‌ڕۆكه‌كه ده‌ستیكرد به بانگه‌وازه‌كانی به‌هه‌ردو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی پاش جێگیربوونی له (زه‌ڵێ)، له‌به‌رنامه‌كانیدا بانگه‌وازی هاووڵاتیانی ده‌كرد بۆ راپه‌ڕین دژی رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌روه‌ها ئه‌م بانگه‌وازانه سوپا‌و سوپای میللی و فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی (جاش)و ده‌زگاكانی ئاسایشی ده‌گرته‌وه.
ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
هه‌ر له‌گه‌ڵ داگیركردنی كوه‌یت-دا ، یه‌كێتی خۆی بێ ده‌نگ كرد نه پشتگیری و نه ئیدانه‌ی كرد، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ده‌ستیكرد به‌خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داگیركردنه‌كه له‌كاتی كشانه‌وه‌دا چی بكات؟ ئه‌ی له‌كاتی نه‌كشانه‌وه‌دا چی بكات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی راگه‌یاندن پێشمه‌رگانه‌و رێكخستن پلانی داڕشت. به‌هێزكردنی ره‌تڵی پارتیزانه‌كان، په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ریكخستنه‌كانی شار، هه‌ماهه‌نگی نێوان شار و پارتیزانه‌كان، دروستكردنی شانه‌ی چه‌كدار، ئینجا زۆر زۆر گرنگه به‌ر له‌راپه‌رین ئاماژه به‌و په‌یامه بده‌ین كه ناوی په‌یامی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی ئه‌و په‌یامه بانگه‌واز بوو بۆ گه‌لی كوردستان به هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌و جاشه‌وه، داوای یه‌كخستنی ریزه‌كانیانی ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌عسدا تا تۆڵه‌ی 35 ساڵه‌ی ئه‌و هه‌مو تاوانه له‌به‌عس بكه‌نه‌وه ئه‌و بانگه‌وازی ئاشتبوونه‌وه‌یه، له‌دوای 17ی یه‌كه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ی له عیراق درا له‌ساڵی 1991 له‌ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بڵاوكرایه‌وه، له‌ناو شاره‌كان دا به‌ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌لك كرد، بۆیه وه‌ك خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌ڵێت: به‌بروسكه‌و نامه داوامان له‌سه‌ركردایه‌تی كرد كه ئه‌و په‌یامه رۆژانه‌و به‌رده‌وام له رادیۆكه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه تا به‌ته‌واوی له ناو خه‌ڵداو به‌تایبه‌ت له‌ناو جاشه‌كان دا بڵاوببێته‌وه تا له‌ساتی ده‌ستپێكی راپه‌ڕین هاوكاری پێشمه‌رگه‌و رێخستنه‌كان بكه‌ن، بۆسه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین
عه‌بدولڕه‌حمن شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز له دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ له‌ئاماده‌كاری راپه‌ڕیندا ده‌ڵێت: خاڵه به‌هێزه‌كانی به‌رپاكردنی راپه‌ڕین به‌ته‌نیا ئه‌و هه‌له له‌باره نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌بایی نێوان سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و پێكهاتنیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌و پلانێكی گونجاو بۆ رێكخستنی ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر كه بۆ خۆیان وه‌ك ژیله‌مۆ چاوه‌ڕێی شنه‌یه‌ك بون، په‌یوه‌ندی و دانیشتنه‌كانی سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه كوردستانییه‌كان داینه‌مۆیه‌كی به‌هێز بوو بۆ هاوكاری جه‌ماوه‌ری ئاماده‌ی راپه‌ڕین كه یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه كوردستانییه‌كان په‌یوه‌ندی كردن بوو به‌شانه‌ی رێكخستنه‌كانی لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌ك له‌كه‌ناڵی خۆیه‌وه‌و پاشان دابه‌شكردنی میحوه‌رو قۆڵه‌كان بۆ دابه‌زینی پێشمه‌رگه‌و هاوكاری جه‌ماوه‌رو دیاركردنی چۆنیه‌تی زه‌بر وه‌شاندن له‌دوژمن و پارێزگاری له‌جه‌ماوه‌رو دابینكردنی ناوچه‌ی ئازاد بۆ جێگیركردنی ته‌واوی هێزه‌كان په‌ڕینه‌وه لێی به‌ره‌وشاره‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی لێبوردنی گشتی بۆ چه‌كداره كوردستانیه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی عیراق كه‌شایه‌نی باسه زۆرێك له‌سه‌رۆك فه‌وجه‌كانی هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان ده‌كردو له‌دوی هه‌لێك ده‌گه‌ڕان بۆ وه‌رگه‌ڕانی لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان به‌ره‌وڕوی دوژمنی راسته‌قینه‌ی خۆیان و گه‌له‌كه‌یان.
گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می پێكهاتنی لایه‌نه كوردستانیه‌كان و جۆشدانی جه‌ماوه‌ری ئه‌وه‌بو كه هیچ شه‌ڕو ئاژاوه‌یه‌ك روی نه‌دا له‌سه‌رده‌ستكه‌وت و بینای حكومی و جوڵه‌و چالاكی ئه‌و هه‌موو لایه‌نه‌و جه‌ماوه‌ره‌دا ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی یه‌كێتی مه‌به‌ست و ئامانجه كه ده‌كرێت ئه‌وجۆره به‌رژوه‌ندیانه بكرێنه خاڵی هاوبه‌ش و پاشماوه‌ی كاروانه‌كه‌ی پێ ته‌واو بكرێت.
كه‌وا بێت لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی به‌ر له راپه‌ڕین و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی گێڕا.
بروسكه‌ی (له‌زمناكۆوه بۆ ئازاد 1760، براده‌ران ئاگادار بكه‌ره‌وه 7مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن) چۆن نوسراو كێ نوسی و مه‌به‌ست له‌چی بوو؟
خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی جفره‌ی (له‌زمناكۆوه بۆ ئازاد.... براده‌ران ئاگادار بكه 7ی مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن) كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو بوو له ناو شاری سلێمانی، به‌شێك له نهێنی نه‌خشه‌ی راپه‌رین باس ده‌كات، به PUKmedia ی راگه‌یاند: كاتێك سه‌دام و به‌عس له 2 ئابی 1990دا، وڵاتی كوه‌یتی داگیركرد، باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قاسمه ره‌ش بوو. له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، سه‌ر له‌به‌یانی هه‌مان رۆژ كاك نه‌وشیروان ئه‌و نه‌خشه سه‌ربازیانه‌ی كه له‌كاتی ئه‌نفاله‌كاندا گیرابوو، له‌ژوره‌كه‌ی خۆی دانابوو، سه‌یری ده‌كردن، وه‌ك بڵێی ئه‌مه ده‌رفه‌ته زێرینه‌كه‌ی كورده‌و، ده‌بێت كارێك بكه‌ین .
خالید ره‌زا ده‌شڵێت:داگیركردنی كوه‌یت سه‌ره‌تای نه‌خشه رێژی بوو بۆ راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌و له قاسمه ره‌شه‌وه ره‌نگ رێژ ده‌كرا، پێش روداوی داگیركردنی كوه‌یت و، دوای ئه‌نفاله‌كان دیسان له قاسمه ره‌شه‌وه، له‌لای سكرتێری كۆمه‌ڵه‌وه، پایه ستراتیژییه‌كانی خه‌بات داڕێژرانه‌وه. ئێره شوێنی رونكردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان نیه، ئه‌گینا هێنده دۆكیۆمێنتم له‌به‌رده‌سته كه به‌شی نامیلكه‌یه‌كی قه‌باره گه‌وره ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌نده نوسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م له‌سه‌ر داوای رێكخراوی سلێمانی و، به بڕیاری سكرتێر‌و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، له گه‌رمه‌ی ئه‌م روداوانه‌دا، ده‌بوو بگه‌مه سلێمانی. رۆژیك كاك نه‌وشیروان، شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی بانگ كرد بۆ سه‌ركردایه‌تی، داوای لێ‌كرد، منیش له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن بۆ ره‌تڵی سورداش و، له‌وێوه چاوساغیم بكه‌ن تا ده‌گه‌مه‌وه ناو شار، هه‌ر ئه‌ورۆژه شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی هات و پێیوتم كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا خۆت ئاماده بكه، كه هاتمه‌وه به‌شوێنتدا یه‌كسه‌ر ده‌ڕۆین، رۆژی 21-9-1990 شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی و كاك عوسمان گێچینه‌یی هاتن و، وتیان بابڕۆین... له‌وێ خوا حافیزیم له‌هاورٍێكانم كرد، به‌ڵام پێم نه‌وتن كه ده‌چمه‌وه بۆ ناوشار وتم ده‌چم بۆ ره‌تڵی سورداش... یادی به‌خێر كاك غه‌ریب سه‌عید به‌پێكه‌نینه‌وه پێی وتم، ئاگات له‌خۆت بێت لوغمێكت پیا نه‌ته‌قێته‌وه، مه‌گه‌ر له‌و چۆڵه‌وانیه‌دا قاچی (بزن)ێكت بۆ دابنێین".
ئه‌وه‌شی وت: گه‌یشتینه شوێنی مانه‌وه‌ی پارتیزانه‌كانی چیای پیره‌مه‌گرون، شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی چه‌ند فیشه‌كێكی ته‌قاند، وتی ئێستا براده‌ران دێن به‌پیرمانه‌وه، ئه‌وه بوو كاك ئاكۆ سوور‌و، كاك خالیدی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و براده‌رێكی تر هاتن، كه پێكگه‌یشتین. ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا بوم هه‌تا، په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ رێكخراوی سلێمانی دروستكرد.
سه‌رپه‌رشتیاری شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو، باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێت: شه‌وی 5 له‌سه‌ر 6 ی مانگی 10ی ساڵی 1990، شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی و، هاوڕێ ئاكۆ سوور كه‌ركوكی گه‌یاندمیانه ناو ئۆردوگای پیره‌مه‌گرون بۆ ماڵی هاوڕێی كۆمه‌ڵه مام ره‌سوڵ، ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه بۆ پیره‌مه‌گرون، منیش به‌چاوساغی مام ره‌سوڵی تیكۆشه‌ر به‌جێبێك به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكه‌وتم. گه‌یشتمه سلێمانی دنیا روناك بوو، بۆیه به‌ناچاری چوم بۆماڵی پورم بۆ ئه‌وه‌ی كاك ئاكۆ محه‌مه‌د وه‌هبی ببینم. له‌ده‌رگامدا ماڵی پورم وتیان ئه‌وه چۆنه هاتویته‌وه، منیش بۆ ئه‌وه‌ی ئاساییان بكه‌مه‌وه، وتم مه‌فره‌زه‌یه‌كین هاتوینه‌ته ناوشار، رۆژمان لێ بۆته‌وه‌و، نه‌ماتوانی ده‌رچین بۆیه چه‌كه‌كانمان شاردۆته‌وه‌و، ئه‌م شه‌و یه‌ك ده‌گرینه‌وه‌و، ده‌گه‌ڕێینه‌وه. من ده‌م ویست كاك ئاكۆ ببینم، چونكه كاك ئاكۆ له‌دوای گرتنی هاوڕێ جه‌باری حاجی ره‌شیدو هاوڕێكانی، ئه‌م سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی سلێمانی و كوردستانی ده‌كرد، وتیان ئاكۆ له‌ماڵه‌وه ناخه‌وێ له خۆی ده‌ترسێ، به‌ناچاری تا ئێواره له‌ماڵی پورم واته ماڵی باوكی كاك ئاكۆ وه‌هبی چاوه‌ڕێم كرد، تا شه‌وهات و، پێكه‌وه رۆشتین و، بردمی ته‌سلیمی هاوڕێ موردای كردم له‌ماڵی خۆیان، به‌نده بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ به‌ئیختفا له‌ناوشار مامه‌وه‌و، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌و، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ره‌تڵی پارتیزانه‌كان، ئاماده‌كاریمان بۆ راپه‌ڕین كرد، شه‌ره‌فی راپه‌راندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو، رێكخستم پێ‌سپێردرا.
سه‌باره‌ت به‌و بروسكه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت بروسكه‌ی له زمناكۆوه بۆ ئازاد 1760، براده‌ران ئاگاداربكه‌ره‌وه 7 مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن، خالید ره‌زا وتی: ئه‌وه له ماڵی كاك حه‌مه نوری مام ئه‌حمه‌د ناسراو به‌هاوڕێ موراد ئه‌ندامی رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڕه‌كی دور ئه‌منی ئه‌وكات و ئاشتی نوسیم، مه‌به‌ست له شه‌خسێكی دیرایكراو نیه، به‌ڵكه وه‌ك ره‌مزێك بوو بۆ دیاریكردنی رۆژه‌كه كه پێش ئه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌دا نزیك به 100 تعمیم (په‌خشنامه) بۆ رێكخستنه‌كان و شانه چه‌كداره‌كان نوسیبوو، له‌هه‌موو یاندا سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه راكێشابون، كه ده‌بێ به‌رده‌وام متابه‌عه‌ی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بكه‌ن بۆ فه‌رمان وه‌رگرتن، ئێمه‌ش له‌ڕێی هه‌ردوو ره‌تڵی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان كه ئه‌وكات شه‌هید حه‌مه‌ره‌ش به‌رپرسیان بوو، له‌گه‌ڵ ره‌تڵی سورداش كه شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی فه‌رمانده‌ی ره‌تڵ بوو، په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌م به ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌تایبه‌ت كاك نه‌وشیروان مسته‌فاو رادیۆوه هه‌بوو بروسكه‌و بانگه‌وازه‌كانمان بۆ رادیۆ ده‌نارد.
خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین راشیگه‌یاند:-به‌ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌مه ده‌می راپه‌ریندا رادیۆی هه‌بوو، رادیۆیه‌كی جێگیر له‌سه‌ر شه‌پۆلی 75 له‌سه‌قز ئه‌وتریان گه‌رۆك بو له‌لای كاك نه‌وشیروان بو له زه‌لێ و قاسمه‌ره‌ش.
له‌رۆژی هاتنه ناوشار هه‌تا 7/3/1991 رۆژی راپه‌ڕینی سلێمانی، له‌ماڵی هاوڕێی هه‌میشه له‌یادو جوانه‌مه‌رگ كاك حه‌مه نوری مام ئه‌حمه‌د (هاوری موراد) له‌گه‌ڕه‌كی (دور الامن) مامه‌وه ، كه هاورێ موراد ئه‌ندامی رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌و، سه‌رپه‌رشتیاری سوپای رزگاری كوردستان (سرك) بوو.
ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێكه‌وه؟
ده‌نگی گه‌لی كوردستان رۆڵی گرنگی بینی له‌به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری، چونكه ئه‌و سه‌رده‌م هێزی پێشمه‌رگه جیهازی بێ سیمی كه‌م بوو، هه‌روه‌ها رۆڵی باشی گێڕا بۆ شانه چه‌كداره‌كانی ناوشارو ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌ڕاسپارده‌كانی سه‌ركردایه‌تی، پاشان رۆڵی زۆر كاریگه‌ری بینی له‌جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ راپه‌ڕین، چونكه كه‌ناوچه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرا یه‌ك سه‌رو راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده جه‌ماوه‌رو، به‌مه‌ش خه‌ڵكی هانده‌دا بۆ راپه‌ڕین له‌ناوچه‌یه‌كی تر. له‌هه‌مانكاتدا چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌نفاله‌كانی ساڵی 1988 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. خاوه‌نی چه‌ندین. مه‌فره‌زه‌ی پارتیزان. بوو له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان. ئیتر لێره‌وه ئێزگه ئه‌و مه‌فره‌زانه‌ی به‌ڕێنمای سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕین. ئاڕاسته ده‌كرد بۆ ناوچه‌كان و به‌ده‌مه‌وه چوونی هاووڵاتیانی راپه‌ڕیو و یه‌كگرتنه‌وه‌یان له شوێنی دیاری كراودا.
رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕیندا؟
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان جگه له‌هه‌واڵی شۆڕش و چالاكی‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر رژێم و به‌رنامه‌كانی خه‌باتی شاخ و بانگه‌وازو ئاگاداری و گه‌یاندنی په‌یام و له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا، له‌مێژووی خۆیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوو رۆڵ‌و كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌بووه. له‌ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی (1991)ی گه‌له‌كه‌ماندا، ده‌وری به‌رچاوو شیاوی خۆی گێڕا. به‌هۆی بروسكه‌و هه‌واڵی رزگاركردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان،كه ببوه تاكه سه‌كۆو بڵندگۆی راپه‌ڕین‌و حه‌ماس و وره‌ی جه‌ماوه‌رو په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عس، هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستی رادیۆكه چووه دڵی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی كوردستانه‌وه. به‌به‌رده‌وام. جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحی له‌گه‌ڵ ئێزگه‌دا په‌یداكردبوو بۆیه به‌رده‌وام گوێبیستی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ناوچه جیاجیاكان ده‌بوون، وه‌ك ده‌وتری خه‌ڵك هه‌بوو ده‌یوت بابزانین. كه‌ی سه‌ره‌ی لای ئێمه‌یه تاوه‌كو ده‌ست پێبكه‌ین، شانبه‌شانی پێشمه‌رگه ئیتر ئێزگه بۆ میوانی به‌رده‌وامی ماڵی شۆڕش دۆست و ئازادی ویسته‌كان.
فراوانبوونی كاتی په‌خش ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕین
ئێزگه له‌سه‌ر هه‌ردوو شه‌پۆلی (75) میترو (41) میتری، له‌شاری (سه‌قز)و (زه‌ڵێ)وه په‌خش ده‌كرا، له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا بۆ ماوه‌ی (17) سه‌عات كاریان ده‌كرد، به‌مشێوه‌یه، سه‌عات (7)ی به‌یانی تا (10)ی به‌یانی شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. سه‌عات (10)ی به‌یانی تا (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ شه‌پۆلی (41) مه‌تری زه‌ڵێ. سه‌عات (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ تا (3)ی عه‌سر شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. سه‌عات (3)ی عه‌سر تا (7)ی ئێواره شه‌پۆلی (41) مه‌تری زه‌ڵێ. سه‌عات (7)ی ئێواره تا (12)ی شه‌و شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. ئه‌مه‌ش زیاتر رۆڵ و بایه‌خی ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌رده‌خات له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا.
ئیزگه‌و جۆشدانه‌وه‌ی خه‌بات
"له‌دوای ئه‌نفاله‌كان. سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) نه‌یهێشت ده‌زگای راگه‌یاندن له كار بكه‌وێت، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بوه سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی راستی‌و هه‌واڵ و سازدان‌و رێكخستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و شه‌راره‌ی عه‌ره‌بی و رێبازی نوێی كوردی مانگانه بڵاو ده‌كرانه‌وه. به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م. پێكرد به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین راگه‌یاندن. وه‌ستاو هه‌موو تواناكان. درا به‌ئێزگه‌كه، به‌ڵام ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان توانی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی راپه‌ڕین و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌م، هێزانه، 12 به‌تالیۆنی نیمچه نیزامی له سه‌ر سنوره‌كان، 520 پارتیزان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان، 120 كادری (سرك) له‌ناو شار‌و ئۆردوگاكاندا، 7000 كه‌س له ریزی شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو و بروسكدا، چه‌ند هه‌زار كه‌س هێزی پشتگیری له‌ناو ئاواره‌كانی ئێران‌دا.
له‌هه‌ر چوار مه‌یدانه‌كه‌دا به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌ركه‌كانی (ستراتیجی قۆناغی نوێی كار) به‌جێهێنراو، له رۆژانی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا، (شكستی ئه‌نفال) به‌هاوكاری جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌و رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان گۆڕا به‌سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین.
چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م رادیۆیه وه‌كو وته‌بێژێكی ره‌سمی ده‌ركه‌وێت له راپه‌ڕین دا
د.پشكۆ حه‌مه تاهیر ئاغجه‌له‌ری پرۆفیسۆری یاریده‌ر له‌به‌شی مێژووی زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له راپه‌ڕیندا ده‌ڵێت :رادیۆی گه‌لی كوردستان كه رادیۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، رۆڵیێكی دیاری هه‌بوو له هه‌ڵگیرسانی چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین له‌باشووری كوردستان به‌گشتی ئه‌مه‌ش به په‌خشكردنی به‌یاننامه‌و بانگه‌وازو زانیارییه‌كانی بۆ رۆڵه‌كانی كوردستان، كه له‌گه‌ڵ رزگاركردنی هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك دانیشتوانه‌كه‌ی هان ده‌دا بۆ رزگاركردنی ناوچه‌یه‌كی تر. هه‌ر له‌پێش راپه‌ڕیندا ئه‌م رادیۆیه، هه‌ستابوو به ئاماده‌كردنی و ئاماده‌بوونی كادره شاره‌زاكانی به‌شی راگه‌یاندن به‌گشتی و تێكۆشه‌ره‌كانی (ده‌نگی گه‌لی كوردستان) به‌تایبه‌تی گوێزرانه‌وه‌ی ئامێره‌كان و ده‌ستكردن به‌په‌راوه‌و راهێنان و خۆ راهێنان له چۆنیه‌تی په‌خشكردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ روداوه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له بێژه‌ره‌كان، ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی ئاماده‌كردن و به‌رده‌وامبوونی به‌رنامه‌كانی له ئه‌ستۆدایه.
بۆیه كاتێك راپه‌ڕین ده‌ستیپێكردوو به‌ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتووترین رۆڵی بینی، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رادیۆیه وه‌كو وته‌بێژێكی ره‌سمی ده‌ركه‌وێت له‌ناو گشت رادیۆیه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌گشتی و به‌ره‌ی كوردستانی، به‌تایبه‌تی له‌وانی تر:
ا- هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان: له گرنگترین ئه‌و هۆكاره ده‌ركیانه‌ی كه وایكردبوو ئه‌م رادیۆیه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت، ئه‌مانه‌ن :
1- گه‌لی كورد تینوی ئه‌وه‌بوو كه گوێ له‌م ده‌نگه بگرێ، چونكه ده‌نگی شۆڕشگێرانی كوردستان و پێشمه‌رگه بوو به‌مانا ره‌سه‌نه‌كه‌ی، كه ئه‌م ده‌نگه بوو.
2- پێشوازی خه‌ڵك بۆ به‌دواداچونی به‌رنامه‌كانی رادیۆ بۆ گوێگرتن له‌به‌رنامه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویان هه‌بوو له چاودێریكردنی رووداو و پێشهاته‌كان، پاش ئه‌و رووخانه‌ی رژێمی به‌عسی عیراق، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پچڕاندنی وزه‌ی كاره‌باو نه‌مانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی، یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی كه خه‌ڵكی زیاتر گرنگیان به‌م رادیۆیه‌و موتابه‌عه‌ی به‌رنامه‌كانیان ده‌كرد نه‌ك له كوردستان، بگره له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراق كه په‌خشه‌كه‌ی پێده‌گه‌یشت.
3- نه‌بوونی باوه‌ڕ به‌ڕادیۆی عیراق به‌گشتی، به‌وه‌ی كه وای بڵاوده‌كرده‌وه كه گوایه عێاق له‌و شه‌ڕه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دوژمنه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه كه به‌داستانی (ام المعارك) ناوی ده‌برد.
4- به‌هۆی ئاشكرای شوێنی په‌خشه‌كه‌ی له‌سه‌ر میلی رادیۆ، بێهێزی ئامێره‌كانی ته‌شویشی به‌عس.
5- لاوازی رادیۆییه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌و كاته‌دا، چونكه رادیۆی (پ.د.ك) كه‌ناوی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق )بوو، به‌زمانی بادینی بوو، خه‌ڵكانێكی زۆر لێی نه‌ده‌گه‌یشتن، ڕادیۆی سۆشیالیست لای (P.K.K) بوو، ئه‌مه وایكرد كه زیاتر گرنگی به ڕادیۆی( ده‌نگی گه‌لی كوردستان)بدرێت.
ب- هۆكاره ناوه‌كییه‌كان : له گرنگترین ئه‌م هۆكارانه ئه‌مانه‌ن:
1- رادیۆ زۆربه‌ی راستییه‌كانی به‌بێ زیاده‌ڕۆیی و به‌بێ كه‌موكوڕی به‌گوێگران ده‌گایاند.
2- په‌خشكردنی سرووده وروژێنه‌ره‌كان كه ده‌بووه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی شۆڕشگێڕی و وره‌ی جه‌ماوه‌ر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هۆنراوه‌ی وروژێنه‌ر.
3- زۆربه‌ی بانگه‌وازه‌كانی رادیۆ ئاڕاسته‌ی گه‌لی عیراق به‌گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كرد، بانگه‌وازه‌كانی تایبه‌ت نه‌بوون به‌كورد، به‌ڵكو ئاڕاسته‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری ده‌كران به‌بێ جیاوازی.
4- خوێندنه‌وه‌ی به‌یان و بانگه‌وازه‌كان به‌شێوه‌ی حه‌ماسی و عاتیفی كه كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر گوێگره‌كان، كه به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی په‌خش ده‌كران.
5- گه‌ڕۆكی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان واته شوێنێكی جێگیری نه‌بوو له پێشدا له( زه‌ڵێ) بوو، دواتر له(ڕانیه)، دواتر هاته سلێمانی، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له هۆكانی سه‌ركه‌وتنی. بۆ نموونه دوای رزگاركردنی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی شاره‌كانی نزیك كه‌ركووك (چه‌مچه‌ماڵ، دووزخوركاتوو، قه‌ره هه‌نجیر.... .. تاد)، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵهاتنی خۆری ئازادی له كه‌ركووك، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو، له‌جۆشدانی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنی كه‌ركووك. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازو وتاره حه‌ماسییه‌كانی به‌وه‌ی كه (كه‌ركووك كوردستانه، كه‌ركووك قودسی كوردستانه)، ئه‌مه یه‌كێكه له دروشمه‌كانی رادیۆ بۆ رزگاركردنی كه‌ركووك (بابا كر كر، لهبك یرتفع مع الانتفاچه استمر و ڕرفع لهبك فی اڵافاق- سوف تشرق الشمس لن یكون هناك مغیب- ونبدڕ ێباحاً مچیئاً –والی الابد). به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه رادیۆی (ده‌نگی گه‌لی كوردستان) ده‌ورێكی سه‌ره‌كی له راپه‌ڕینی ئازاری 1991دا بینیوه.
لێره‌وه ده‌توانرێت بوترێت رادیۆیی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ر له راپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ راپه‌ڕین رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له رووداوه‌كانی باشووری كوردستان.
ئیزاعه‌كه
هۆنراوه‌ی، باست حه‌مه غه‌ریب
بۆ ئه‌و ئێزگه خۆشه‌ویسته‌ی هه‌موومانی پیركردوو خۆی هێشتا گه‌نجه‌و ده‌نگی زوڵاڵه
له‌ئامێزی مایكه‌كه‌تا بم یا دروبم، هه‌ر رۆڵه‌كه‌ی جارانتم
رووی ده‌نگی تۆ له كام لابێت، گوێی ئێمه‌ش به‌ره‌و ئه‌وێیه، ده‌ی ببێژه چالاكی گه‌وره‌ی ئه‌م جاره، كام ده‌ڤه‌ره، له كام جێیه
ئه‌م ته‌شویشه دوا بڕاوه، گه‌ردی خستووه‌ته سه‌ر ده‌نگت، ناهێڵێت به دڵ بی بیستین، تا بزانین ده‌نگوباسی شه‌ڕو به‌رگری له كوێیه
به‌ڵام رۆحمان ئاگای لێته، كێ هه‌ڵمه‌ت به‌ره‌و قاره‌مان، كێ له سه‌نگه‌ردا چه‌قیوه‌و، شه‌هید كێیه
له دڵمانایه ئه‌ی ده‌نگی هه‌ق، ئه‌ی سه‌دای به‌رگری‌و خه‌بات
وه‌رن وه‌رن گوێ ڕادێرن ڕاپه‌ڕینه‌و زه‌ماوه‌ندی ئازادییه، مۆسیقای ئاسوده‌بنه، ئیزگه‌كه‌مان هه‌واڵێكی تازه‌ی پێیه
ئه‌م ده‌نگه هه‌رگیز پیر نابێت، چونكه ده‌نگی هه‌موومانه
ده‌نگی كورده
ده‌نگی گڕی مه‌شخه‌ڵانه
ده‌نگی زوڵاڵی پێشمه‌رگه‌و، ده‌نگی میللـه‌ت
ده‌نگی یه‌كێتیه‌كه‌مانه
ئێره ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه
سه‌رچاوه‌كان
دیدارێك له گه‌ڵ خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌ڕێگه‌ی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و وه‌رگرتنی چه‌ندین زانیاری جۆراوجۆری به‌ر له‌راپه‌ڕین و رۆژی راپه‌ڕین و چۆنییه‌تی نوسینی بروسكه‌كان بۆ ده‌نگی گه‌لی كوردستان و رێكخستنی ناوشار.
پرۆفسیۆری یاریده‌ده‌ر د.پشكۆ حمه‌تاهیر ئاغجه‌له‌ری :-راپه‌ڕینی كه‌ركوك سالی 1991،كتێب، ل62-63-64-65-66،سلێمانی ،2003
ره‌هبه‌ر سه‌ید براهیم :-رۆژنامه‌وانی له كوره‌دا،ل 94-95-96-97-98-99،سلێمانی 2009
عادل عه‌لی :سه‌ربورده‌ی ئومێد‌و خۆڕاگری:بێستون سابوراوای ،یاری مه‌رگ و ژیان له‌ناو رێكخستنه نهێنییه‌كاندا،ل 70، ئه‌كادیمیای هۆشیاری وپێگه‌یاندنی كادیران ،سلێمانی 2016
ژووان ئه‌حمه‌د: كۆمه‌ڵێك زانیاری له سه‌ر ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له راپه‌ڕی دا‌و پێدانی كۆمه‌ڵێك ئه‌رشیفی راپه‌رین .
رابه‌ر چۆمانی: له‌یادی (36) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژووی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ،19/3/2015،كوردستانی نوێ
عبدالرحمن شیخ عسمان عبدالعزیز:- دوبه‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ له‌ئاماده‌كاری راپه‌ڕیندا، سایتی مێژووی كورد
ئیزاعه‌كه:هۆنراوه‌ی، باست حه‌مه غه‌ریب
له رۆژی 5-3-1991، له شاری ڕانیه هاووڵاتیان له دژی حكومه‌تی حزبی به‌عسی له‌ناوچوو، ڕاپه‌ڕین و به‌خوێنی شه‌هیدان، ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی به‌عسیان له‌و شاره له‌ناوبرد، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه درێژه‌ی خایاند‌و دواتر له شاره‌كانی تری كوردستانیش ده‌ستیپێكردو هاووڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه داروده‌سته‌ی حزبی به‌عسیان له‌ناوبرد.
له‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌دا چه‌ندین كه‌سی شۆڕشگێرو قاره‌مان شه‌هیدبوون و بوون به سیمبولێك بۆ ئازادی ئه‌مڕۆ، هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا له‌شاری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌و یاده مه‌زنه به‌رز ڕاده‌گیرێت و دواتریش له‌شاره‌كانی تر به‌هه‌مان شێوه یادی ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژی 5-3-2020 یادی 29هه‌مین ساڵه‌ی ئه‌و یاده مه‌زنه‌یه كه كورد له ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، ڕزگاری بوو و توانی خۆی حوكمڕانی خۆی بكات، ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌مڕۆ به‌دیهاتووه له سایه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌یه كه هاووڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ئه‌نجامیاندا، دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی ڕانیه، دانیشتوانی دوكان و ده‌وروبه‌ری به‌هه‌مان شێوه ڕاپه‌ڕینیان كرد‌و دواتر له رۆژی 7-3 و دوای دوو ڕۆژ له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ڕانیه، دانیشتوانی شاری سلێمانیش ڕاپه‌ڕین و ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی به‌عسیان له‌ناوبرد ئه‌و ڕاپه‌ڕینه له قه‌زاو ناحیه‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌بوو و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان به‌وپه‌ڕی وره به‌رزییه‌وه دژی حزبی به‌عسی له‌ناوچوو ڕاده‌په‌ڕین، هه‌روه‌ها له به‌رواری 11-3 له‌شاری هه‌ولێرو دواتر له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان حزبی به‌عسی له‌ناوچوو و وه‌ده‌رنرا هه‌رچه‌نده رۆڵه‌یه‌كی زۆری ئه‌م خاكه شه‌هیدبوو به‌ڵام توانرا ئازادی و سه‌ربه‌رزی بۆ كورد‌و كوردستان بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه حزبی به‌عسی له‌ناوچوو ده‌سه‌ڵاتداربوو هه‌روه‌ها بێ به‌زه‌یی و دڕنده‌بوو له‌وكاته‌دا هه‌ركه‌سێك باسی كورد‌و كوردستانی بكردایه ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیرده‌كراو دواتر به توندترین شێوه سزا ده‌درا، به‌ڵام هاووڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ترسیان له‌و دڕنده‌ییه نه‌بوو نه‌یانتوانی زوڵم و زۆردارییه‌كانی به‌عس قبوڵ بكه‌ن و به‌رده‌وام وه‌ك ژێر ده‌سته وابن، بۆیه بڕیاریاندا ڕابپه‌ڕن و به‌عسی له‌ناوچوو كۆتایی پێبهێنن و ئازادیان بۆ كورد‌و كوردستان گه‌ڕانده‌وه.
به‌عسی له‌ناوچوو زوڵم و زۆردارییه‌كی زۆری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا وه‌ك ئه‌نفال كه تێیدا 182 هه‌زار هاووڵاتی كورد له پیرو گه‌نج و منداڵ و ژن و پیاو بێ سه‌روشوێن كران و دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق هه‌ندێكیان روفاته‌كانیان دۆزرایه‌وه كه به‌ش به‌ش له گۆڕی به كۆمه‌ڵدا زینده‌به‌چاڵكرابوون، هه‌روه‌ها كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكی تر بوو له كرده‌وه دڕنده‌كانی حزبی به‌عسی له‌ناوچوو كه زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا ژه‌هراوی كران و شه‌هیدبوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س به‌بیانوی كورد بوون یاخود به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوون له‌سێداره ده‌دران یان گولله‌باران ده‌كران، زۆردارییه‌كانی رژێمی به‌عس زۆر له‌وه زیاتربوون كه ئێستا باس ده‌كرێن و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به چاوی خۆیان ده‌یانبینی بۆیه نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و ژێر ده‌ستییه بگرن و ڕاپه‌ڕینیان كرد‌و ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌دیهێنا.
هه‌رچه‌نده جێگه‌ی باسه كه دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێهات، به‌ڵام له‌شاره‌كانی تری عیراق باڵاده‌ست بوو تا ساڵی 2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی كۆتاییان پێهێنراو حوكمراڕنی و ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ له عیراق سه‌ری هه‌ڵداو ئیتر له‌وكاته‌وه حزبی به‌عسی له سه‌رتاسه‌ری عیراق له‌ناوبراو سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر كه سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه‌و عیراق بوو دوای دادگایی كردن و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی كه به فه‌رمانی ئه‌و ئه‌نجامدرابوو بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراو له‌به‌رواری 30-12-2006 حوكمه‌كه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراو له‌سێداره درا.
له كاتێكدا یادی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ئێستادا كوردستان به هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تدا ده‌ڕوات و تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان چوار خولی په‌رله‌مانی تێپه‌ڕاندووه و خولی پێنجه‌میش چه‌ند مانگێكه ده‌ستیپێكردووه و هه‌شت كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتووه و له‌ئێستا خه‌ریكه كابینه‌ی نۆیه‌میش پێكده‌هێندرێت.
له‌باری سیاسییه‌وه دۆخی كورد له ناوچه‌كه‌دا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ره‌و پێشچووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و هاتنه سه‌ر كاری حكومه‌تی نوێی عیراق، جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌یه‌ك له شاخه‌وه بوو به سه‌رۆكی هه‌موو عیراق و له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی گیرسایه‌وه و بوو به سه‌مامی ئه‌مانی عیراق، هاوكات له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه چالاكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌پێشچوونێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ندین ڕێكخراو و حزبی سیاسی دروستبوون و بوونه‌ته خاوه‌نی كورسی له په‌رله‌مان و به‌شداربوون له پێكهێنانی كابینه‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له به‌غداش.
له‌لایه‌كی تره‌وه دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌باری ئازادی ڕاده‌ربڕین و میدیاییه‌وه تووشی وه‌رچه‌رخانێكی باش بووه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ئێستادا ده‌یان كه‌ناڵی ئاسمانی له هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی چالاكی میدیایی خۆیانن و به هه‌زاران ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار هاتوونه‌ته ناو گۆڕه‌پانی ڕۆژنامه‌نووسی و میدیایی كوردییه‌وه.
له‌باری داراییشه‌وه هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌رله قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش، هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و له‌ڕێگه‌ی توركیاوه نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كرد، به‌ڵام به‌شێوه‌ی پێویست سوود له داهاته‌كانی نه‌وت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم وه‌رنه‌گیراو و له‌ئێستادا باری دارایی هه‌رێمی كوردستان قه‌یراناوییه.
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28