riklam

رێكەوت زەكی: حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بووەتە گەورەترین مەترسی لەسەر ھەرێم

کوردستان 12:06 AM - 2021-03-05
.

.

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هەرێمی كوردستان یەك مەترسی گەورەی لەسەر ئەویش كابینەی حكومەتەكەی مەسرور بارزانییە.

رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رەخنەی توندی لە كابینەی حكومەتەكەی مەسرور بارزانی گرت و رایگەیاند لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی پارێزگاكان دووچاری كۆمەڵێك گرفتی وەك قۆرخكردنی دەسەڵات و بە مەركەزیكردنی بڕیارەكان بوو بە دەست كابینەی حكومەتەكەی مەسرور بارزانییەوە و ئێستاش دەستوەردان لە كاروباری دادگا و بڕیاردان پێش بڕیاری دادگای هاتە سەر.

ئەوەشی خستەڕوو كە فراكسیۆنەكەیان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی لە راگەیەندراوەكەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی دەكەن كە سەبارەت بە پێشێلكردنی یاسا لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بڵاویكردەوە.

رێكەوت زەكی جەختیشیكردەوە كە گەورەترین مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان دروستبووبێت بریتییە لە خودی كابینەكەی مەسرور بارزانی.

PUKmedia 

کلک بکە بۆ گوێگرتن لەوتەکانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket