riklam

تيمی پارێزەران:پەیامە بڵاوکراوەکان دروستکراوەو هی سزادراوان نیە

10:38 PM - 2021-03-04
.

.

پارێزەرانی سزادراوانی بادیدان لەبەردەم دادگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەعات ١٠ و ٣٠ دەقیقەی ئەمشەو رایانگەیاند: لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە چەند گرتە ڤیدیۆییەک و چەند نامەو پەیامێک بڵاوکرایەوە بۆ هەموو لایەکی روندەکەینەوە کە ئەو دەنگانە و ئەو ڤیدیۆیانە یەک نەبوون و بۆ سزادراوەکان ناگەڕێتەوەو هەمووی تۆمەتی دروستکراوە.

وتیشیان: لە رووی یاساییەوە ئەو دانپیادانانە هیچ ئیعتیبارێکی نییە و ئەو لاپتۆپ و ئامێرانەی دەستیشی بەسەردا گیراوە پێشتر لە محکەمەی دهۆک رادەست کرانەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەوی ئازادکران جارێکی تر لە هەولێر محکەمەیان لەسەر گیراوەتەوە.

ئەوەشیان خستەروو کەیەکێک لەتۆمەتەکان وێنە گرتنە لەگەڵ گەریلا و ئێمە ئەوپەڕی شانازی دەکەین کە وێنە لەگەڵ گەریلا گیرابێت، ئەوان ئەوەیان بە تاوان داناوەو دراوەتە پاڵ سزادراوان.

وتیشیان: داوا لە ئەنجومەنی دادوەری دەکەین بێتە دەنگ و دەبوایە بڕیارەکە بگاتە پلەی کۆتایی ئینجا ئەو گرتە ڤیدیۆییانە بڵاو بکرێتەوەو ئەوەش سەرپێچیەکی تری یاسایە.

تیمی پارێزەران ئەوەشیان ئاماژەپێدا: کە ئەردال ناوێک هێنراوەتە سەر تەلەفزیۆن گوایە قسەی لەگەڵیان کردوە ئەو کەسە کەسێکی نێردراوەو دروستکراوەو هیچ ئیعتبارێکی بۆ دانانرێت.

وتیشیان: ئەمڕۆ ئەو رۆژنامەنوس و چالاکوانانە بەبێ تاوان سزا دراون بۆیە نابێ ئێوە بێدەنگ بن چونکە سبەینێ سەرەی ئێوەیە کە بێتاوان بگیرێن.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket