riklam

ئازاد بوون لەدەریا نوقوم بون لە زیندان پێشکەش کرا

ئەدەب وهونەر 10:12 PM - 2021-03-04
.

.

ئەمڕۆ  ٥ شەمە ٢٠٢١/٤/٣/ لەدرێژەی کار و چالاکیەکانی  فەرمانگەی  وەرزش و لاوانی قەڵادزێ هەڵسان بە ناساندنی کتێبی (ئازاد بوون لەدەریا نوقومبون لە زیندان )بۆ نوسەر و ڕۆژنامەنوس چیا هاوار

بەئامادەبوونی نوسەران و خوێنەران و ڕۆشنبیران وبەرپرسانی حکومی و حزبی مەراسیمەکە  بەڕێوە چوو

ناوی کتێب  ئازادبوون لە دەریا،نوقومبوون لە زیندان.  لە نوسینی نووسەر: چیا هاوار لە بابەتی بەسەرهات.

کتێبێکی قەبارە مام ناوەندەو پێکهاتووە لە  214 لاپەڕەو کۆتایی ساڵی 2020 چاپکراوە،  

 کتێبەکە بەسەرهات و بیروەریی نووسەرە لە ماوەی زیاتر لە ساڵیکدا، لە مانگی 5ی 1997 لە شاری رانیە دەستپێدەکات کە لەگەڵ قاچاخچییەک مامەڵەی رەوانەکردنی بۆ ئەوروپای لەگەڵ دەکات و لە مانگی 9ی 1998 بە ئازادبوون لە زیندانی پارتی دیموکراتی کوردستان دا، کۆتایی دێت.

پێشەکییەکی شایستەیە کە مامۆستا شێرزاد حەسەن نووسیویەتی.

ئەمڕۆ لەلایەن مامۆستا مۆفەق میراودەلی  خوێندنەوە بۆ کتێبەکە کرا ودواتر بە واژووی نوسەر پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

PUKmedia ئاراز ڕەسوڵ قەڵادزێ

فۆتۆ/ئاراز بارتێز.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket