riklam

هەڵەبجە..بێ بەرامبەر بریندارانی چەکی کیمیاوی چارەسەردەکرێن

کوردستان 09:37 PM - 2021-03-04
.

.

تیمێکی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەن و سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەش دەڵێت بێبەرامبەر برینداران دەبینن.

لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند : لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە ئاگادار کراینەوە تیمێکی پزیشکی پسپۆڕی کیمیاباران سەردانی هەڵەبجە دەکەن و بریندارانی چەکی کیمیایی دەبینن.

وتیشی : تیمەکە بە خۆبەخشی دێن و لەڕێگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەن و نەخۆشەکان لەبوارەکانی ( چاو ، سنگ ، پێست ) دەبینن 

ئاماژەی بەوەشکرد : ئاگاداری سەرجەم بریندارانی کیمیابارانمان کردوە ئەوانەی پێناسیان هەیە سەردانی نەخۆشخانەی کیمیاباران بکەن بەمەبەستی ناوتۆمار کردن بۆ ڕۆژانی ٩ تا ١١ی ئەم مانگە .

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیان ئەوەشیخستەڕوو: بینینی نەخۆشەکان بێبەرامبەر دەبێت و دەرمانەکانیشیان لەلایەن تەندروستی هەڵەبجەوە دابین دەکرێت

PUKmedia کۆسار مەحمود 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket