riklam

لەخورماتوش کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستپێدەکات

کوردستان 09:29 PM - 2021-03-04
.

.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٣/٤ ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە قەزای خورماتوو و کارمەندانی تەندروستی بە کاریان هێنا.

لەو بارەیەوە فەوزی ئیکرام ساحب بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کۆماری بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: کە ئەو وەک یەکەم کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگروە و وتیشی بڕی ئەو ڤاکسینەی کە وەک یەکەم ژەم گەیشتوەتە قەزاکە بریتیە لە ١١٥ ڤاکسین.

ئەوشی وت بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا ژەمی دیکە بگاتە شارەکە و لە قۆناغی سەرەتاییدا کارمەندانی تەندروستی وەری دەگرن بە تایبەت ئەو کارمەندانەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ توشبوان هەیە.

هەر سەبارەت بە کۆرۆنا حاجی هادی بەڕێوبەری جاودێری پەتاناسی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: کۆی گشتی توشبوان لە خورماتوو لە سەرەتای ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا ٣٠٠٧ کەس توشبونە و لەو رێژەیەش ٢٩٢٥ چاک بونەتەوە و ٦٣ کەسیش گیانیان لەدەست داوە و تەنها ١٩ کەس ماوە لە ژێر چاودێریدا.

ئەوشی وت کە تا ئێستا هیچ توشبوییەک لە سنوری خورماتوو تۆمار نەکراوە بە کۆرۆنا نوێ.

PUKmedia عەدالەت میعاد/ خورماتوو

-٠.jpg

٤٤.jpg

٩٠.jpg

٦٧.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket