riklam

کونسوڵی فەرەنسا بەڵێن بە کاکەییەکانی هاوار دەدات

کوردستان 09:09 PM - 2021-03-04
.

.

ئۆلیڤەر دیکۆتیگنس کونسڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەهاوڕێیەتی قائیمقامی هەڵەبجە، گوندی هاواریشی بەسەر کردەوە و لەگەڵ کاکەییەکان کۆبوویەوە.

مەنزەر عەلی لێپسراوی پێکهاتەکان لە ناوەندی کۆمەڵایەتی شارەزوور لێدوانێکدا بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:کونسڵی گشتی فەڕەنسا لەنزیکەوە گوندی هاواری بەسەر کردەوە و سەردانی بەشێک لە مەزارگە پیرۆزەکانی کردو ڕایگەیاند جارێکی دیکە دوای گوێگرتن بۆ خواستەکانمان دێتەوە هاوار 

ووتیشی باسمان لە ئاینی یارسان و مێژووی گوندەکە لە ڕووخاندن و ئاوارەبوونی لەسەردەمی بەعس  و هاتنی گرووپە تیرۆستیەکان کردوو، داوامانکرد کونسڵی فەڕەنسا هاوکار گوندەکەبێت کە پێکهاتەیەکی ئاینی جیاوازی هەڵەبجەی تێدایە، ئەوانیش پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕین.

کاکەییەکان لەپارێزگای هەڵەبجە لەگوندەکانی هاوار و هەوارەکۆن و دەرەتفێ بەشێکیان نیشتەجێن و خاوەنی ئاین و سروتی ئاینی تایبەت بەخۆیان و پێکهاتەیەکی دیاری هەڵەبجەن.

PUKmedia فەرحان حەمە خان

FB_IMG_1614873055812.jpg

FB_IMG_1614873070193.jpg

FB_IMG_1614873043139.jpg

FB_IMG_1614873045851.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket