riklam

رونکردنەوەی سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەسەر دانپێدانانی بڵاوکراوەی چەند کەسێک

کوردستان 08:49 PM - 2021-03-04
.

.

لە رونکردنەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمدا هاتوە: «هەر بڵاوکراوەیەک ئەگەر بە ئاگاداری ئێمه‌ نه‌بێت و پێشتر له‌ راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له‌ رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات».

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ‌ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له‌ ژێر‌ ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه‌. له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه‌ و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته‌ پاڵ. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه‌ سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه‌ نین كه‌ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش به‌ بێ ئاگاداریی ئێمه‌ و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات. بۆیه‌ ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره‌ به‌یاننامه‌‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئاگاداریی ئێمه‌ نه‌بێت و پێشتر له‌ راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له‌ رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات.

 سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری

به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه‌

 

٤/٣/٢٠٢١

PUKmedia 

157266867_3697391920298448_2236441258232664103_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket