لەیادی راپەرینی جەماوەری گەلی کوردستاندا فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی کوردستان دەکەن.
راگەیەنراوی فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان لەیادی راپەرین
راپەرینی خەڵکی کوردستان ، کە لە شاری رانیەی خۆشەویست دەستی پێکرد دواتر بڵێسەی ئەو راپەرینە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی تری گرتەوە تا لە کەرکوکی قودسی کوردان تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا ، لەم بۆنە مەزنەدا پیرۆزبایی لە جەماوەری راپەریوی کوردستان و تەواوی ھاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەین ، درود و سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی بەرزەفری شەھیدانی راپەرین و سەرجەم شەھیدانی کوردستان .
راپەرینی بەھاری ١٩٩١ وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی بوو لەگەڵ خۆیدا زوڵم و ستەم و زۆرداری رژێمی دیکتاتۆری بەعسی راماڵی و خۆری ئازادی کوردستانێکی نوێی ھێنا .
لەکاتێکدا یادی سی ساڵەی راپەرینی
رزگاری کوردستان دەکەینەوە ،ھەرێمی کوردستان رووبەرووی قەیرانی قوڵی ئابووری و سیاسی بۆتەوە ، سەرباری خراپی دۆخی تەندروستی و بڵاو بوونەوەی پەتای جیھانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەم ھەلومەرجە سەختەدا بە ئەرکی لە پێشینەی حکومەتی ھەرێمی دەزانین ئەولەویەتی کاری خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و دابین کردنی ژیانێکی شایستەبێت بۆ کۆمەڵانی خەلکی کوردستان ، بەشێوەیەک کۆتایی بێیت بە لێبرینی مووچەی فەرمانبەران و ھەنگاوی جدی بنێ بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغدا بەمەبەستی مسۆگەرکردنی شایستە دارایەکانی ھەرێم .
ھەروەھا ئەرکی دام و دەزگا دەستوریەکانی ھەرێمە کاربکەن بۆ فەراھەمکردنی زیاتری ئازادی بیرورا و سەروەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ و دەست وەرنەدان لە کاروباری دادوەری ئەمانە ئامانجە ھەرە لە پێشینەکانی راپەرین بوون دەبێیت پارێزراو رێز لێگیراوبن و نابێیت لەژێر ھیچ بیانوێک پاشەکشەیان لیبکرێت .
ئەزموونی حوکمرانی ھەرێمی کوردستان دەسکەوتی راپەرین و بەری رەنجی خەباتی گەلەکەمان و بەرھەمی خوێنی شەھیدانە نابێت بەسنوردارکردنی ئازادیەکان لەنێوەندە نێودەوڵەتیەکان لەکەداربکرێت .
لەم بۆنە شکۆدارەدا سلاو دەنێرین بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان پارێزەرانی دەسکەوتەکانی راپەرین.
فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان
٤-٣-٢٠٢١
PUKmedia