riklam

كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای دادگای فیدراڵی ده‌ستیپێكرد

عیراق 06:07 PM - 2021-03-04
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا دانیشتنی ژماره‌ 40 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد، كه‌ به‌ پێی به‌رنامه‌ی كار ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای دادگای فیدراڵی گرنگترین ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌ ده‌بێت.

حسێن نه‌رمو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 4-3-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 40 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر 8 پڕۆژه‌ یاسا ده‌ستیپێكردووه‌، كه‌ گرنگترینیان پڕۆژه‌ یاسای دادگای فیدراڵییه‌.

راشیگه‌یاند: په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه‌ یاسای دادگای فیدراڵی عیراق، پێویستی به‌ دوو له‌سه‌رسێی ده‌نگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت، كه‌ له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا زۆر زیاتر له‌و رێژه‌یه‌ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket