وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟

وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟


4/3/2021 17:44:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

• ئاشكرایە پڕۆسەی پێشكەوتن و گەشەسەندنی وڵات و كۆمەڵگا مرۆڤایەتیەكان پڕۆسەیەكی مێژووكرد و دوورودرێژە و پێویستی بە زەمەن و زەمینی گونجاو هەیە تا بتوانێت بەشێوەیەكی ئاسایی گەشەبكات و هەنگاو بەرەو پێشەوە هەڵنێت.

• جا پڕۆسەیەكی وا گەورە و گرنگ و درێژخایەن پێویستی بە پشوو درێژی و بەرنامە و پلانی زانستی و واقعی هەیە كە لەلایەن ئیدارەیەك و دەسەڵاتێكی ڕاشد و ژیر و دووربینەوە بەڕێوەببرێت،جا ئەم پڕۆسەی پێشكەوتنە لە كۆمەڵگایەك بۆ كۆمەڵگایەكی تر و لە وڵات بۆ وڵاتێكی تر جیاواز دەبێت لەسەر بنەمای مێژوو و جوگرافیا و هەڵكەوتەی جیۆپۆلەتیكی و ژمارەی دانیشتوان و ئاستی هوشیاری و زانستیان و بوونی كەسانی زانا و دانا و بیرمەند و لەسەرو هەمووشیانەوە دڵسۆزی و خەمخۆری و خۆشەویستیان بۆ گەل و نیشتیمانی خۆیان بنەمایەكی تری سەركەوتنە.

• بەهەمان شێوە سەروەربونی یاسا و ڕێساكان و كارئاسانیكردن بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوكارەكان و جێبەجێكردنی پڕۆژە ئەندازیاری و ئاوەدانیەكان هۆكارێكی تری پێشكەوتنەكانە.

• بنەمایەكی تری پێشكەوتن بریتیە لە بوونی سەرچاوە سروشتیەكان وەك كەرەسەی خاو بۆ پیشەسازیەكان و بوونی كەشوهەوایەكی گونجاو و لەباریش لە بەفر و باران و خاك و هەواو ئاو  بۆ هەڵسوڕاندن  لەهەموو جێگە و گۆشەیەكی وڵاتدا.

• بۆیە هەر وڵات و كۆمەڵگایەك بۆ ئەم پڕۆسەی پێشكەوتنە پێویست دەكات كە لەسەر ئاستی هەموو بوار و كەرتەكانی ژیان پلان و بەرنامەی زانستی هەبێت هەر لە كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و سەرچاوە مرۆییەكان و پەروەردە و تەندروستی و ئاوەدانی و خوێندنی باڵاو ئەمنیشەوە.
بۆیە ناكرێت و كارێكی لۆژیكیش نیە كە دەسەڵاتەكان تەنها گرنگی بەبوارێكی تایبەت و دیاركراوی ژیان بدەن و ئەوانی دی پشتگوێبخەن.چونكە كۆمەڵگا و خواست و داواكاری و پێداویستیەكانی سەرجەمی بوارەكان دەگرێتەوە و هەموانیش وەكو یەكتر گرنگن،بۆیە هەر دواكەوتنێك و پاشەكشەكردنێك لە یەكێك لە بوارەكاندا كاریگەری خراپ دادەنێت لەسەر كۆی پڕۆسەی پێشكەوتنەكە.

• خاڵێكی گرنگتر لەهەموان بون و دابینكردنی بودجەیەكی پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پلان و پڕۆژەكان،چونكە بەبێ‌ بوونی بودجەیەكی تەرخانكراو ناتوانرێت هیچ هەنگاوێكی پێشكەوتن و گەشەكردنی كۆمەڵگاو وڵات هەڵبنرێت.

• هەربۆیە كۆمەڵگا مرۆڤایەتیەكان گەرەكە لە ڕووی جەستەیی و دەرونی و فكر و هزریشەوە ئازاد وتەندروست و ساغڵەم بن تابتوانێت لە كۆمەڵگایەكی بەرخۆر و تەمەڵ و دواكەوتوو و هەژار و نەخۆشەوە ببێتە كۆمەڵگایەكی بەرهەمهێن و بەبەخشش و داهێنەر و سەركەوتوو و پێشكەوتوی خۆشگوزەران.چونكە هەمیشە تاكی ئازاد و سەربەخۆ داهێنەر تر و بە بەخششترە لەتاكێكی كۆیلە و دەستەمۆ.

• بەشێوەیەكی گشتی هەموو ئەو خاڵانەی لای سەرەوە بنەمای سەرەكین بۆ پڕۆسەیەكی ئاسایی پێشكەوتنی كۆمەڵگاكان،بەڵام بەشێوەیەكی تایبەتی هەردوو كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی گرنگی گەورەتریان هەیە و ڕۆڵی بەرچاو دەبینن لە پڕۆسەی گەشەكردن و پێشكەوتندا،ئەوەتا  وڵاتە گەورە پیشەسازیەكان هەموانیان بە پلەی یەكەم لە كشتوكاڵەوە پێداویستیە ناوخۆییەكانی خۆیان دابیندەكەن و بەهۆی كەرتی پیشەسازیشیانەوە توانیویانە كە سوود لەهەموو سەرچاوە سروشتیەكانی سەرزەوی و ژێر زەوی ببینن و لەڕێگەی ئەم كەرتەشەوە هەلی كاری زۆر و زەوەند دابینبكەن و بێكاری و هەژاری نەهێڵن و كۆمەڵگا بگۆڕن بەكۆمەڵگایەكی چوست و چالاك و داهێنەر.

• جا ڕابەری ئەم پڕۆسەی پێشكەوتن و داهێنانە بەندە لەسەر پسپۆڕیە جیاوازەكانی زانستەوە هەر لە پزیشكی و ئەندازیاری و یاسا وئەمنی و ...هتد.بۆیە گرنگە تاكەكانی كۆمەڵگا دابەشببنە سەر هەموو لق وپۆپەكانی زانستەكان و بۆئەوەی كۆمەڵگا پێكەوە و لەسەر ئاستی هەموو بوارەكان بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.
بۆیە گرنگە دەسەڵاتەكان گرنگی بەهەموو پسپۆڕ و زانا و داهێنەرەكان بدەن بەبێ‌ جیاوازی و لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی وڵاتیشدا گرنگی گەورە بدن بە توێژی ئەندازیاران چونكە كۆڵەكە و پایەی بەهێزی هەموو پلان و پڕۆژەكانن.

• جا هەر دەسەڵاتێك ئەم خاڵ و بنەمایانەی بە ووردی و بەدیقەت و پلانەوە جێبەجێكرد،ئەوا بەدڵنیایی پێشكەوتن و گەشەكردن مسۆگەر دەكات و بەپێچەوانەشەوە دواكەوتن و هەژاری و نەخۆشی و بێكاری بەرۆكی  گەل و وڵاتەكەی بەرنادات.بۆیە گەرەكە دەسەڵات لەم هەرێمەی كوردستاندا هەموو ئەم ڕاستیانەی لا ڕوون بێت بۆ دەربازبوون لە خولانەوە لەبازنەیەكی بۆشدا و خۆڕابپسكێنێت لەم هەموو كۆت و بەند و بێ پلانی و بێ‌ بەرنامەیەی كە هەیە لە كۆكردنەوەی داهاتەكان و لە خەرجكردنەوەشیدا بەمەبەستی دەربازبوون لەم قەیرانە داراییە تاقەت پڕوكێنەی كەزیاد لە 6 ساڵە بەرۆكی ئەم وڵات و هەرێم و كۆمەڵگایەی گرتوە.

بەداخیشەوە تروسكاییەكی ئومێدیش بەدی ناكرێت.هەربۆیە ئومێدەكان بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگاكەمان و دەربازبوون و بازدان لە كۆمەڵگایەكی بێكار و دواكەوتوو و هەژارەوە گەلێك زەحمەتە بەرەو بونیاتنانی كۆمەڵگایەكی ساغڵەم و تەندروست و داهێنەر و پێشكەوتوو وەكو هەموو كۆمەڵگا مرۆڤایەتیە ئازاد و دیموكراسیخوازەكانی دونیای سەردەم.

نەوزادی موهەندیس

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر