riklam

ئه‌ڵمانیا رێوشوێنه‌كانی دژی كۆرۆنای درێژكرده‌وه‌

جیهان 05:27 PM - 2021-03-04
.

.

ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ سێ هه‌فته‌ی تر درێژكرده‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه‌،  له‌ دوای گفتوگۆیه‌كی 9 سه‌عاتی نێوان ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكار و لێپرسراوانی 16 ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاردرا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تاوه‌كو 28ی ئازار، به‌ڵام هه‌ندێك ئاسانكاری ده‌كرێت بۆ جمجۆڵی بازرگانی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه‌ تێیاندا كه‌متره‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند: چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی بازاره‌كان به‌ڵام رێگه‌ناده‌ن ئه‌و هه‌نگاوه‌ بیانگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ قۆناغی چری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ په‌یمانگای رۆبه‌رت كۆخی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌دا 46 حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ كۆرۆنا هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌ڵمانیا جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ریتانیایه‌ كه‌ زیاتر له‌ 25 هه‌زار توشبوو تۆماركراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket