riklam

بەردەرەش.. ژن و پیاوێک دەسوتێن

کوردستان 04:46 PM - 2021-03-04
.

.

بەیانی ئەمرۆ ٤-٣-٢٠٢١ لە قەزای بەردەرەش ژن و پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیان بەھۆی سوپای نەوت سوتان.

نەشوان بەرزنجی لە راگەیاندنی تەندروستی بەردەرەش بە PUKmedia ی راگەیاند:بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گەرەکی خێلەکی سنوری قەزای بەردەرەش سوپایەکی نەوت دەتەقێتەوە لە ناو ماڵێکدا کە ژن و پیاوێکی تێدا دەبن.

وتیشی: بە ھۆی ئەو روداوەوە ژن و پیاوەکە دەسوتێن و برینەکانیان سەختە، بەتایبەتیش ھی ژنەکە رێژەی سوتانی زۆرە.

ئەوەشی راگەیاند: بەھۆی زۆری برینەکانیان و  نەبونی بەشی سوتان لە نەخۆشخانەی بەردەرەش گواسترانەتەوە بۆ پارێزگای دھۆک .

PUKmedia کۆسرەت فەیسەل کەتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket