riklam

فراکسیۆنی یەکێتی: دژی دەستێوەردانی دادگاکانین

ی.ن.ک‌‌ 04:15 PM - 2021-03-04
.

.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت، دژی ھەموو دەستوەردانێکین لەکاروباری دادگاکان و جەخت لەسەروەری یاسا دەکەینەوەو پێویستە پێش ھەموولایەک حکومەتی ھەرێم خۆی ڕێز لەیاساو دادگاکان بگرێت بۆئەوەی ڕێگری لەئەنجامدانی تاوان بکرێت.

دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی..............

پەیامی فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

وەک ئاشکرایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو شاری سلێمانی بەچەقۆ ھێرش کرایە سەر پەرلەمانتارێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق .

وێڕای دەستخۆشیمان بۆ ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی کە توانییان لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزنەوەو ڕادەستی دادگایان بکەن، لەھەمان کاتدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەو لێدوانەی بەڕێز (لاھور شێخ جەنگی) ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕادەگەیەنین لەسەر ئەم کەیسە، وە دژی ھەموو دەستوەردانێکین لەکاروباری دادگاکان و جەخت لەسەروەری یاسا دەکەینەوەو پێویستە پێش ھەموولایەک حکومەتی ھەرێم خۆی ڕێز لەیاساو دادگاکان بگرێت بۆئەوەی ڕێگری لەئەنجامدانی تاوان بکرێت .

ھاوکات ئەو پەیامە ناپیشەیی و دور لەبەرپرسیارێتیەی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ڕەتدەکەینەوە کەتەنھا گوزارشت لە ڕای یەک لایەنی ناو ئەنجومەنی وەزیران دەکات.

فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

   ٢٠٢١/٣/٤

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket