riklam

ئه‌مریكا سیستمی ئه‌ڤێنجه‌ر ره‌وانه‌ی عیراق و سوریا ده‌كات

عیراق 03:35 PM - 2021-03-04
.

.

گۆڤاری فۆربیسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مریكا له‌ پلانیدایه‌ سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئه‌ڤێنجه‌ر ره‌وانه‌ی سوریا و عیراق بكات بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێن.

گۆڤاری فۆربیسی ئه‌مریكی له‌ نوێترین راپۆرتیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ پلانیدایه‌ سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئه‌ڤێنجه‌ر ره‌وانه‌ی سوریا و عیراق بكات بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێن.

هه‌رئه‌و گۆڤاره‌ راشیگه‌یاندووه‌، به‌و وته‌ی شاره‌زایان ئه‌و سیستمه‌ به‌رگرییه‌ ئاسمانیه‌ كورت مه‌ودایه‌ باشترین جۆری سیستمه‌ بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا و عیراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئێستا سیستمی ئه‌ڤێنجه‌ر له‌ ناوچه‌ی دێرزوور له‌ رۆژهه‌ڵاتی سوریا جێگیر كراوه‌ و له‌ پلاندایه‌ له‌ عیراقیش جێگیربكرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket