riklam

وڵاتێكی ئه‌وروپی په‌نابه‌ران دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌

جیهان 03:17 PM - 2021-03-04
.

.

دانیمارك نزیكه‌ی 100په‌نابه‌ری سوری دیپۆرتی دیمه‌شق ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندنت"ی به‌ریتانی رایگه‌یاندووه‌، دانیمارك وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپی داوای له‌ په‌نابه‌رانی سوریا كردووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان به‌ تایبه‌تی بۆ "دیمه‌شق"، چونكه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و شاره‌ ئارامه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ زاری "ماتیاس تسفای" وه‌زیری كۆچی دانیمارك رایگه‌یاند، مافی په‌نابه‌ری له‌ 94 په‌نابه‌ری سوریا وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی مافی په‌نابه‌رییان پێدرابوو.

له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 ه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌ران له‌ دانیمارك رایگه‌یاند، ره‌وشی "دیمه‌شق" مه‌ترسیدار نییه‌، رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌یه‌ و ده‌ڵێت، دانیمارك پێشێلكاری ده‌كات له‌ رێكاره‌كانی پاراستنی په‌نابه‌ران.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket