riklam

عیراق به‌هۆی هاتنی پاپاوه‌ رێوشوێنه‌ ئه‌منیه‌كانی توندده‌كاته‌وه‌

عیراق 03:05 PM - 2021-03-04
.

.

به‌هۆی هاتنی پاپا فرانسیس پاپای فاتیكان له‌ عیراق رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان توندتر ده‌كرێن.

به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان كه‌ بریاره‌ سبه‌ینێ 5-3-2021، بگاته‌ عیراق، رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كانی توندكراونه‌ته‌وه‌ و پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش خاڵی پشكنینیان له‌ ده‌وروبه‌ری كڵێسه‌كان داناوه‌.

وا بڕیاره‌ پاپا فرانسیس تاوه‌كو رۆژی دووشه‌ممه‌ بمێنێته‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ بكات كه‌مه‌سیحیه‌كان له‌ عیراق رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه‌ و یه‌كێك له‌و كلێسانه‌ش كه‌ سه‌ردانی ده‌كات كلێسه‌ی سه‌یده‌ نه‌جاته‌ كه‌ له‌ ساڵی 2010 دا له‌ هێرشێكدا ده‌یان كه‌سی تێدا كوژرا.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket